زانکۆیەکی چینی، قوتابییەکانی لە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یادەکانی سەر ساڵ قەدەغە دەکات، بەوەش وەسفی ئەو ئاهەنگگێڕانە دەکات کە “ئاهەنگێکی بێگانەی کەوتووە، کە لە دابونەریتەکانمان ناوەشێتەوە”.
ڕۆژنامەی “پەکین نیوز” لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، ئاماژەیکردووە بەوەی، کە کۆلیژە تازەکەی زانکۆی “نۆرسۆیست”، کە بارەگاکەی دەکەوێتە شاری “شیان”، چەند لافیتەیەکی لە دەوروبەری حەڕەمی زانکۆکە هەڵواسیووە، کە تێیدا نووسراوە: “هەوڵبدەن کوڕ و کچی ئاستباڵا و دەستباڵا بن، بە پشووە نامۆ کەوتووەکانیش ڕازی نەبن”.
یەکێك لە خوێندکارەکانیش بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کە “تووشی سزا دەبینەوە، ئەگەر نمایشێکی زۆرەمڵێیی ئامادە نەکەین، کە ماوەکەی 3 کاتژمێرە و مەبەست لێی فیلمی بانگەشەییە”.
هەندێك خوێندکاری دیکەش دەڵێن، نمایشەکە فیلمێك لەسەر فەیلەسوفی بەناوبانگی چینی “کۆنفۆشیۆس” لەخۆدەگرێت، مامۆستاکانیش وەستا بوون بۆ ڕێگریکردن لە قوتابیان تا نمایشەکە جێنەهێڵن.
ماڵپەڕێکیش سەر بە لیژنەکانی ڕێکخستنی حیزبی شیوعی چینی، هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی چەند کۆمێنتێك، تێیاندا داوا لە خوێندکاران دەکات “دابونەریتی بێگانەیان بەلاوە خۆشەویست نەبێت، بەڵکو بایەخی زیاتر بە پشووە نەتەوەییەکان بدەن، وەکو بۆنەی بەهار بە نموونە”.

إرسال تعليق