Ads (728x90)

ئەفسانەی ئەمریکی “ئۆجەی سیمپسۆن” موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند
ئەفسانە و ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەمریکی “ئۆجەی سیمپسۆن”، بە شێوەیەکی فەرمی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕوونیدەکەنەوە، ئەفسانەی پێشوو لە جیهانی تۆپی پێی ئەمریکی “ئۆجەی سیمپسۆن”، ماوەیەکی زۆرە ئاشنای ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووە.

بە گوێرەی بابەتێکی پێگەی BBC، ناوبراو لە ڕێگەی هاوڕێیەکی موسڵمانی لەناو زیندانەکەیدا، وردە وردە فێری بنچینەکانی ئیسلام بووە، هەواڵی موسڵمانبوونیشی بەلای پێگە بەڕیتانییەکە، ڕووداوێکی گەورە و ڕیشەییە لە ژیانی “ئۆجەی سیمپسۆن”، کە لەناو زینداندا ژیان بەسەر دەبات.

بە پێی زانیارییەکانی پێگەی BBC، پارێزەری ڕاسپێردراو بە کەیسی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەمریکی “ئۆجەی سیمپسۆن”، ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاستکردەوە، کە باس لە موسڵمانبوونی دەکەن، ناوبراو لەسەر زاری ئەستێرە ئەمریکییەکەشەوە دەڵێت: موسڵمانبوونی “ئۆجەی سیمپسۆن” پاش ئەوە دێت، کە ڕووناکی ئیسلام لە تاریکایی زیندان ڕزگاریکردووە، ئێستاش لە ئاسوودەییەکی دەروونیدا ژیان دەگوزەرێنێت، کە ئازارەکانی ناو زیندانی لەسەر سووك کردووە.

ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەمریکی “ئۆجەی سیمپسۆن”، کە لە ڕیزەکانی یانەی “باڤلۆ بێڵز” یاری دەکرد، بە تۆمەتی ڕفاندن بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، بەوەش ڕێڕەوی پیشەگەرییانەی خۆی تێکشکاند، چونکە بە گرنگترین ئەفسانەکانی تۆپی پێی ئەمریکی دادەنرا، پاش ئەوەی جێدەستی زێڕینی خۆی لە بواری وەرزشی و نواندنی سینەماییدا نەخشاند.

هەر لەوبارەیەوە، ڕۆژنامەی “ئومێد” باسی ئەوەیکردووە، کە “ئۆجەی سیمپسۆن” لە هاوینی ئەمساڵ لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بووە و، قوڕئانی پیرۆز دەخوێنێتەوە و پەرستشەکان ئەنجام دەدات.

شایەنی باسە، “ئۆجەی سیمپسۆن” یەکەم یاریزانی تۆپی پێیە بتوانێت لە یەك وەرزدا 2000 یارد ببڕێت و ڕیکۆردێك تۆمار بکات، کە لە ساڵی 1973ـدا بوو، تا ئێستاش ژمارە پێوانەییەکەی نەشکێندراوە و بە ئەستێرەیی ماوەتەوە، هەروەکو بۆ ماوەی چەند ساڵێکیش کاری بێژەری وەرزشی کردووە.

إرسال تعليق