پێشەوا مالیك (خوا لێی ڕازی بێت) لە (مسند)ـەکەیدا لە ئەبو دەردائی گێڕاوەتەوە، کە پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) فەرموویەتی*: ئایا ئاگادارتان نەکەمەوە لە باشترین کردەوەکانتان و بەرزترینیان لە پلەکانتان و پاکترینیان لە پادشاکەتان (کە خوای گەورەیە)، کە باشتریشە لە بەخشینی زێڕ و پارە، باشتریشە بۆتان لەوەی ڕووبەڕووی دوژمنەکانتان ببنەوە و ئێوە لە ملی ئەوان بدەن و ئەوانیش لە ملی ئێوە بدەن..؟!.
هاوڕێیان فەرموویان پێمان بڵێ ئەی نێردراوی خودا، پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) فەرمووی: زیکری خوای گەورەیە.
پێشەوا (ترمذی) دەگێڕێتەوە، پیاوێك هاتە خزمەتی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، بابەت و بنەما و بنچینەکانی شەریعەتی ئیسلام گەلێك زۆر بوونە، بۆیە شتێکم پێ بڵێ دەستی پێوە بگرم و پێیەوە پابەند بم، پێغەمبەری خۆشەویستیش (دخ) پێی فەرموو: با هەمیشە زمانت تەڕ بێت بە زیکری خودا.
بە وردبوونەوە لەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ)، دەگەینە ئەو هەقیقەتەی، کە زیکری خوای کردگار کۆکەرەوەی هەموو ئەو کارە چاك و سیفەتە بەرزانەیە، بۆیە زۆر گرنگە بەوپەڕی بایەخپێدانەوە بەردیدەیان بگرین.
هەروەها پێشەوا ئەحمەد (خوا لێی ڕازی بێت) لە (مسند)ـەکەی باسی ئەوەی کردووە، کە پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) فەرموویەتی*: هەرگیز هیچ کردەوەیەکی بنیادەم هێندەی زیکری خوای تەعالا فریادڕەسی نابێت لە سزای خودا.
* دەقی ئەسڵی فەرموودەی یەکەم:
* دەقی ئەسڵی فەرموودەی دووەم:

((أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ وَأَرْفَعِهَا فِي دَرَجَاتِكُمْ وَأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ وَخَيْرٍ لَكُمْ مِنْ إِعْطَاءِ الذَّهَبِ وَالْوَرِقِ وَخَيْرٍ لَكُمْ مِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْنَاقَهُمْ وَيَضْرِبُوا أَعْنَاقَكُمْ قَالُوا بَلَى قَالَ ذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى ))
* دەقی ئەسڵی فەرموودەی دووەم:
إرسال تعليق