توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کە جگەرەکێشە نێرینەکان مەترسی تووشبوونیان بە لەدەستدانی کڕۆمۆسۆمی* (وای) سێ ئەوەندە زیاترە، بە بەراورد بەو کەسانەی جگەرە ناکێشن.
توێژەران لە زانکۆی “ئۆپسالا”ـی سویدی، لە توێژینەوەیەکیاندا، کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری “ساینس” بڵاوکراوەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە کڕۆمۆسۆمی (وای)، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دیاریکردنی ڕەگەز و بەرهەمهێنانی تۆو “سپێرم”ـی پیاو، بە شێوەیەکی گەورە لە خانەکانی خوێن لەلای جگەرەکێشە نێرینەکان ون دەبێت، ئەوەش بە بەراورد بەو کەسانەی قەت جگەرەیان نەکێشاوە یان وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە.
توێژینەوەکە وەڵامدەرەوەی هۆکاری پشت زیادبوونی تووشبوون بە شێرپەنجەشە لەلای ئەو پیاوانەی جگەرە دەکێشن بە بەراورد بە ژنان.
لەو ڕووەوە، “جۆن دۆمانسکی” مامۆستا لە لە زانکۆی “ئۆپسالا” و بەشداربوو لە ئەنجامدانی توێژینەوەکە دەڵێت: پەیوەندییەك هەیە لە نێوان مەترسییەکی باو کە دەتواندرێت خۆمانی لێ بپارێزین (کە جگەرەکێشانە)، وە لە نێوان لەدەستدانی کڕۆمۆسۆمی (وای).
توێژەران ئەوەشیان بۆ دەرکەوت، کە لەدەستدانی کڕۆمۆسۆمی (وای) لەلای ئەو پیاوانەی جگەرە دەکێشن، پشتدەبەستێت بە ڕێژەی جگەرەکێشان، واتا هەر کاتێك جگەرەکێشان زیاتر بوو، لەدەستدانی کڕۆمۆسۆمیش زیاتر دەبێت.
* کڕۆمۆسۆم (تەنێکی کرۆماتینە لە ناوکی خانەیە).

إرسال تعليق