Ads (728x90)

دامەزراندنی ناوەندی “نوور” تایبەت بە کاروباری ئایینی ئیسلام لە فەڕەنسا
وێنەی مزگەوتێکی ناوازە
لە دەروازەی شاری “میلۆز”ـی فەڕەنسی، مزگەوتێکی گەورە بنیاتنرا، کە لە داهاتوودا دەبێتە بارەگای ناوەندی “نوور”، یەکێك لە گەورەترین سەنتەرەکانی تایبەت بە کاروباری ئایینی ئیسلام.

ڕووبەری تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی پەرستشەکان لەناو مزگەوتەکە، بە 1360 مەتر دووجا دەخەمڵێندرێت و جێگەی 2300 کەسی تێدا دەبێتەوە.

هەر لەناو مزگەوتەکەدا، ناوەندی “نوور” تایبەت بە کاروباری ئایینی ئیسلام دادەمەزرێندرێت، کە ئەو شتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

|| شوێنێك بۆ فێرکردن، کە 11 هۆڵی خوێندن لەخۆدەگرێت، هەروەها کتێبخانە و ژوورەکانی زانیاری و نووسینگەکانیش لەخۆدەگرێت.

|| شوێنێك بۆ کاروباری ڕۆشنبیری، کە هۆڵێکی فرە مەبەست لەخۆدەگرێت، هەروەها ڕووبەری تایبەت بە نمایشکردن و هۆڵی بەخێرهێنانیش لەخۆدەگرێت.

|| شوێنێك بۆ کاروباری تەندروستی، کە مەلەوانگە و، هۆڵی وەرزشکردن و  ساونا و گەرماوی هەڵمیش لەخۆدەگرێت.

|| شوێنە بازرگانییەکانیشی تێدایە، کە خەرجییەکانی سەنتەرەکە دابین دەکات.

إرسال تعليق