Ads (728x90)

سامسۆنگ باریکترین کۆمپیۆتەری لاپتۆپی خۆی ئاشکرا کرد
کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی “سامسۆنگ”، پەردەی لەسەر کۆمپیۆتەری لاپتۆپی نوێی “ATIV Book 9 Ultrabook” لادا، کە بە باریکترین و سووکترین بەرهەمەکانی لە لاپتۆپ دادەنرێت، کە ئەستووراییەکەی دەگاتە 1.14 سانتیمەتر، کێشەکەشی دەگاتە نزیکەی 948 گڕام.

ئامێرەکە بە پرۆسێسەری نوێی ئینتەل Core M کار دەکات، کە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بەکارهێنانی ئامێرە باریکەکان دروستکراوە، شاشەیەکیش بە قەبارەی 12.2 ئینش و کوالێتییەکی بەرز 1440×2560 هەڵدەگرێت، ڕۆشنییەکی بەرزیشی هەیە بە ئەندازەی 350 نێتس، هەروەکو بارێکی “بەکارهێنانی دەرەکی”ـیشی لەگەڵدایە، کە ڕۆشنایی شاشەکە بۆ 700 نێتس زیاد دەکات، کە ئەوەش لە کاتی بەکارهێنان لە ژێر تیشکی خۆر حەسانەوە بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.

کۆمپانیای “سامسۆنگ”ـی کۆری دەڵێت، پاتری لاپتۆپەکە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر و نیو بە شێوەیەکی بەردەوام کار دەکات، هەروەها ئامێرەکە پشتگیری لە باری Ultra Power Saving Mode دەکات بۆ دابینکردنی وزە، کە هاوشێوەی هەمان باری دابینکردنی وزەی ئامێرە هۆشمەندەکانی سامسۆنگە، کە ئەو بارە دەرفەت بە بەکارهێنەر دەدات ئامێرەکە بۆ کاتژمێرێکی زیاتر بەکاربهێنێت لە ڕێگەی داخستنی خودکاری هەموو خزمەتگوزارییە ناسەرەکییەکان لە سیستەمی کارپێکردن.

هەروەکو کۆمپانیای “سامسۆنگ” بڕیاریداوە، ئامێرەکە لە چارەگی یەکەمی ساڵی نوێی 2015 بخرێتە بازاڕەکانەوە، ئەو ئامێرەشی بیرگەکەی 4 گێگابایت بێت بە نرخی 1200 دۆلار دەستدەکەوێت، ئەو ئامێرەشی بیرگەکەی 8 گێگابایت بێت نرخەکەی دەگاتە 1400 دۆلار.

إرسال تعليق