دانیمارك ئەو شوێنەیە، کە زۆرترین کات لە پەیوەندیدایە بە تۆڕی ئینتەرنێت، ئەوەش بە پشتبەستن بەو زیادبوونە گەورەیەی لە ژمارەی خەڵك، کە لە پەیوەندیکردن بە تۆڕی ئینتەرنێت دەمێننەوە لە ساڵی 2014.
یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییەکان “ITU”، کە لقێکە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵسا بە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ئاشکراکردنی هەموو ئامێرەکانی کۆمپیۆتەر و بەکارهێنانەکانی وایەری و وایەرلێسی، پاشان ئەو زانیاریانەی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا کۆکردەوە، تێیدا باس لە پەیوەستترین وڵاتی جیهان بە تۆڕی ئینتەرنێت دەکات، بێجگە لە بڵاوبوونەوەی خێرای بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیهان.
ئەوە بۆ یەکەمجارە وڵاتی دانیمارك لە پێشەوەی هەموو وڵاتانی جیهانەوە بێت لە ڕێژەی “ITU” بە گوێرەی نیشاندەری یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییەکان “ICT”، وەكو لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵانە دەرکەوتووە، کە لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانە ئەنجامدراوە، کە پەیوەندی بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەکەن و بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان و شارەزاییەکان لە کاتی بوونی پەیوەندییەکە بەکاردێنن.
لە پلەی دووەمیشدا وڵاتی کۆریای باشوور دێت، لە دوای ئەویش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی دێن، کە خاوەن داهاتێکی بەرزن، هەروەکو یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییەکان ستایشی هەندێك وڵاتی دیکەی کردووە، وەکو ئیماڕات و تایلەند و فیگی، ئەوەش بەهۆی باشبوونی پلەکانیان لە ڕیزبەندییەکەدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
ماوەتەوە بڵێین، لە ئێستادا 3 ملیار کەس لە هەموو جیهان ئینتەرنێت بەکاردێنن، چاوەڕوانیش دەکرێت بە کۆتاییهاتنی ساڵی 2014، 7 ملیار بەشداربوو لە پەیوەندیدا بن بە تۆڕی ئینتەرنێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایلەوە.

إرسال تعليق