لە سەرەتای ساڵی نوێی 2015ـەوە، پێویستە لەسەر هەموو بەکارهێنەرانی فەیسبووك، پابەند و ڕازی بن بەو مەرج و پێوەرانەی ئیدارەی پێگە کۆمەڵایەتییەکە دایناون.
مەرجەکان زۆرەمڵێیین بۆ بەکارهێنەران یان ئەوانەی دەیانەوێت هەژماری نوێ دروست بکەن.
بە گوێرەی سیاسەتە تازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکەی جیهان، سێ مەرجی سەرەکی لەخۆدەگرن، کە دەبێت بەکارهێنەر لە ئێستاوە خۆی یەکلایی بکاتەوە و پێشوەختە بڕیاری مانەوە یان جێهێشتنی فەیسبووك بدات.
ئەو سێ مەرج و پێوەرە تازانەش بریتین لە:
|| دەبێت بەکارهێنەر ڕێگە بە کۆمپانیای فەیسبووك بدات، بە شێوەیەکی بەرفراوان بچێتە ناو داتا و زانیارییەکانییەوە.
|| کۆمپانیای فەیسبووك هەڵدەستێت بە چوونە ناو لیستی ئەو کەسانەی لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەکارهێنەر و، هەروەها داتا و زانیارییەکانی (پارەدان)ـیش.
|| ڕێگەدان بە کۆمپانیای فەیسبووك بە شیکردنەوەی ئەو شتانەی لەلایەن بەکارهێنەرەوە کڕدراون، هەروەها ئەو مامەڵە داراییانەی کە لەسەر ئینتەرنێت پێشکەش دەکرێن.
لە حاڵەتی ڕازینەبوونی بەکارهێنەر بە گۆڕانکارییە تازەکان، پێویستە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بەجێبهێڵێت و بە دوای هۆکاری دیکەی کۆمەڵایەتییدا بگەڕێت بۆ خۆتۆمارکردن، ئەگەریش بەکارهێنەر بڕیاریدا بەردەوام بێت لە مانەوە لەناو پێگەی فەیسبووك، ئەوە واتای ڕازیبوونی بە گۆڕانکارییە تازەکان دەگەیەنێت بەبێ دەربڕینی ناڕەزایەتی.

إرسال تعليق