لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی هەفتەی پازدەیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، یانەی سەمبدۆریا خاڵێکی گرنگی لەسەر یاریگای “یۆڤانتۆس ئەرینا” بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.
هەر لە سەرەتای گێمی یەکەمەوە، یاریزانانی یۆڤانتۆس کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد و لە خولەکی 22 لە ڕێگەی یاریزان “پاتریس ئیڤڕا” تاکە گۆڵی خۆیان لەو یارییەدا تۆمار کرد.
یاریزانانی سامبدۆریاش بێهیوا نەبوون لە بەردەوامبوون لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش، ئەوە بوو لە گێمی دووەم و لە خولەکی 50 و لە ڕێگەی یاریزان “مانۆلۆ گابیادینی” گۆڵی یەکسانکردنەوەیان تۆمار کرد و توانیان پارێزگاری لەو ئەنجامە بکەن، یارییەکەش بەو ئەنجامە 1-1 تەواو بوو.
بەو ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 36 خاڵ لە سەرووی خشتەی ڕیزبەندی، بە جیاوازی تەنیا یەك خاڵ لە پێش یانەی ڕۆما دێت، کە ئەویش کەمێك لەمەوبەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی جەنەوای بردەوە و هەنگاوێکی دیکە لە یۆڤانتۆسی پێشەنگ نزیکتر بوویەوە.

إرسال تعليق