کەناراوی “ئێناس سۆرس ئارگێنت”، کە بە جوانییە جادووگەرییەکەی ناسراوە و دەکەوێتە دوورگەی “سیشێڵ” لە نزیك ئۆقیانووسی هێمن، لەسەر ئاستی جیهان بەناوبانگە و نازناوی جوانترین کەناراوی لە هەموو دونیا بەدەستهێناوە.
کەناراوەکە بەناوبانگە بە لمەکەی، کە لە شێوەی گوڵی زەردهەڵگەڕاوە و، بە دوورگە سەرنجڕاکێشەکانی و، دیمەنە سروشتییە دڵڕفێنەکانی ڕازاوەتەوە، کە مرۆڤ دەتوانێت لەسەر ئەو کەناراوە قەشەنگەوە بۆیان بڕوانێت.
لایەنێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لە کەناراوی “ئێناس سۆرس ئارگێنت”، بوونی بەردی گرافیت و ئاوە شینە سافەکەیەتی، کە شێوەیەکی دڵگیرتری بەخشیووەتە ئەو شوێنە، بێجگە لە سروشتە پڕاوپڕ لە درەختەکەی، بە تایبەت درەختی خورما، کە وایکردووە سیمایەکی ڕەنگینتر ببەخشێتە کەناراوەکە.
هەر لە کەناراوەکەدا، گیا مەرجانییە جوانەکان دەبینرێن، بێجگە لە گەرماوە ڕازاوەکانی بەر خۆر، هەروەها دەتوانی لە دەوروپشتی کەناراوەکانی بگەڕێی، ئەویش بەهۆی ئەو گالیسکانەی مانگاکان ڕایان دەکێشن.
مرۆڤ کاتێك دەچێتە ئەو شوێنە، هەست بە حەسانەوە دەکات و حەز دەکات چەند جارێکی دیکەش سەردانی بکاتەوە، چونکە هەر چەند جار سەردانی بکەی، وا دەزانی ئەوە یەکەمین جارە ئەو شوێنە ببینی، چونکە زۆر فراوان و گەورەیە و جیاوازە لە هەموو کەناراوەکانی دیکەی دونیا.

إرسال تعليق