بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی، کە زانکۆی “هاردفارد” ئەنجامەکەی دەستکەوتووە و دەستگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردووەتەوە، سوودە گرنگەکانی خۆداپۆشینی ژنان و پابەندبوونیان بە ڕێنووماییە ئایینیەکان دەردەخات.
بە پێی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە، حیجاب و باڵاپۆشی ئافرەتان هۆکاری دوورکەوتنەوەیانە لە هەڵوەشانەوەی جەستەیی و شێوانی ڕەوشتیان و تووشبوونیان بە نەخۆشییە ترسناکەکان، کە باڵیانکێشاوە بەسەر کۆمەڵگا خۆرئاواییەکان.
توێژینەوەکە، کە لەلایەن پڕۆفیسۆر “تیمۆسی سافیگ”ـەوە ئامادەکراوە و گۆڤاری “زە واشنتۆن کوارتەرلی ـ The Washington Quarterly” لە ژێر ناونیشانی (ئەوروپا و ئیسلام.. مانگی گەشەسەندوو و بەریەککەوتنی شارستانییەتەکان) بڵاویکردووەتەوە، توێژەر دووپاتی دەکاتەوە: بوونی ئیسلامی لە ئەوروپا، وەرچەرخانێکی بەخۆیەوە بینی، بە تەنیا لە چەند کرێکارێکی کۆچبەرەوە بۆ کەمینەیەکی موسڵمان.
لەلایەکی دیکەوە، توێژینەوەکە دووپات لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای زیادبوونی هەڵگرانی ڕەگەزنامە ئەوروپییەکان، بەڵام گەنجانی موسڵمان لە ئەوروپا، نایانەوێت تێکەڵ بە کۆمەڵگای ئەوروپی بن و خۆیان لەگەڵ بەها عەلمانییەکانی بگونجێن، ئەوان بە تەرزێك دوورکەوتنەوەی خۆیان لە تێکەڵبوون بە کۆمەڵگا ئەوروپییەکان نیشانداوە، تەنانەت باب و باپیرانیشیان کە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە هێندە خۆیان لەو پرسە دوورەپەرێز نەگرتووە.
توێژینەوەکە هەڵوەستەی لەسەر ئەوەش کردووە، کە گەنجانی موسڵمان لە ئێستادا، بە قەد ئەوەی لایەنی ئیجابی خۆیان بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگای ئەوروپی پیشان دەدەن و، ڕێز لە هێما نیشتیمانی و پێوەرە نەتەوەییەکان دەگرن، لە هەمانکاتیشدا ئارەزووی گوزارشتکردن لە ناسنامەی ڕۆشنبیری ئیسلامی خۆیان دەکەن و پابەندن بە ئاراستە گشتییەکانی ئایینەکەیان.
شایەنی باسە، خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا فەرمان بە ژنان دەکات و دەفەرمووێت:
“يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا”
واتا: ئهی پێغهمبهر (دروودی خوای لەسەربێت)، به هاوسهرانت و کچهکانت و ئافرهتانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵاپۆش خۆیان داپۆشن، ئهوه لهبارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نهدرێن و (توشی گیروگرفت نهبن)، ههمیشه و بهردهوام خوا لێبووردە و میهرهبانه (له کهموکوڕی ڕابوردووتان خۆش دهبێت).

إرسال تعليق