Ads (728x90)

گرنگترین خواردەمەنییە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسیدەکان
کاتێك دەست دەکەیت بە خواردنی سێوێك، ئینجا لەولا دایدەنێیت، ئایا تێبینی ئەوە دەکەیت چۆن بە خێرایی شێوەکەی بۆ ڕەنگی قاوەیی دەگۆڕێت؟!.

هەمان ئەو حاڵەتە لەناو جەستەی تۆش ڕوودەدات، ئەگەر خواردەمەنییە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسیدەکان بەکارنەهێنی بۆ بنەبڕکردنی کرداری ژەهرایبوون.

نموونەیەکی دیکە، پەرداخێك شەربەت بەسەر پارچە سێوەکە دابکە، دەبینی کرداری گۆڕانی شێوەکەی بۆ ڕەنگی قاوەیی کاتێکی زیاتر دەخایەنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پرتەقاڵ ڤیتامین C لەخۆدەگرێت.

هەمان شتیش لەگەڵ تۆ ڕوودەدات کاتێك بڕێکی زۆر لە خواردەمەنییە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسیدەکان دەخۆیت، چونکە ڕەگە سەربەخۆکان لەناو جەستە دەتوانن خانەکان لەناو ببەن، تا ئەو ڕادەیەی کاریگەرییەکەیان کوشندە دەبێت ئەگەر جەستە شکستبهێنێت لە ڕووبەڕووبوونەوەیان، بۆیە پێویستە بنەبڕ بکرێن، باشترین ڕێگەش دژە ئۆکسیدەکانن.

لێرەدا خواردەمەنییە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسیدەکان باس دەکەین، کە سوودبەخشن بۆ جەستەی مرۆڤ لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەگە سەربەخۆکان، لەوانە: ((تووی گۆجی، تووی ئاکی، کاکاو، چای سەوز، ترێی وشکانی، هێلکە، تۆوی کەتان، گیای قەڵتە، هەنار، کوزەڵە)).

إرسال تعليق