تۆڕی “پرێس تی ڤی” ئێرانی، وێنەی یەکەم قوڕئانی پیرۆزی دروستکراو لە گیای پزیشکی بڵاوکردەوە، کە لە ئەماڕەتی دوبەی لە دەوڵەتی ئیماڕات و لە ژێر چاودێری کۆمپانیای “هێدیم ئارتس”ـەوە دروستکراوە، ئەو کۆمپانیایەش تایبەتمەندە لە بەرهەمهێنانی نوسخە دەگمەنەکانی قوڕئانی پیرۆز.
تۆڕەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە ئەو نوسخەیەی قوڕئانی پیرۆز بە دەست لە 200 جۆر گیای پزیشکی لەسەر دەستی دکتۆری تورکی “حەمدی تاهیر”ـەوە بەرهەمهێنراوە، دروستکردنەکەشی نزیکەی 22 ساڵی خایاندووە (لە نێوان ساڵانی 1959-1979).
توڕەکە ئاماژەشی بەوە کردووە، کە دروستکەری ئەو نوسخە ناوازەیەی قوڕئانی پیرۆز، جۆرە کرێمێکی بەرهەمهێنراو لە گیاکانی بۆ ڕازاندنەوەی پیتەکان و تەنیشت و ژمارەی لاپەڕەکان و دیزاینی سنوورەکان بە شێوەیەکی تێروتەسەل بەکارهێناوە، هەروەکو خودی کاغەزەکانیش لە گیای پزیشکی دروستکراون.
تۆڕی “پرێس تی ڤی” ئێرانی دەڵێت، نوسخە گیاییەکەی قوڕئانی پیرۆز لە 600 لاپەڕە پێکهاتووە و کێشی دەگاتە 7.5 کیلۆگرام، لە کاتێکدا تۆڕەکە لە کۆمپانیای “هێدیم ئارتس” دەگوازێتەوە، کە ئەو نوسخە ناوازەیەی قوڕئانی پیرۆز چەندین سوودی پزیشکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خوێنەرەکەی، ئەوەش بە ڕێگەی جوڵاندنی پەنجەکانی لەسەر پیتەکان و دەستلێدانی گیاکان بۆ پەڕینەوە لە نێوان لاپەڕەکان، بەوەی گیاکان لە کونە پێستەکانەوە دزە دەکەن و سوودی تەندروستی بۆ بەکارهێنەرانی دابین دەکات.
کۆمپانیای “هێدیم ئارتس” دووپات لەوە دەکاتەوە، دروستکەری ئەو نوسخە ناوازەیەی قوڕئانی پیرۆز هەڵساوە بە بەکارهێنانی تۆوەکان و میوەکان و قەد و ڕەگی درەختەکان، کە لە ڕابردوودا لەلایەن پسپۆڕانی پزیشکیی یۆنانییەوە بەکاردەهێنران.
شایەنی باسە، پزیشکایەتی یۆنانی کۆنترین شێوەی پزیشکی کلاسیکی و تەواوکارییە، کە پشدەبەستێت بە مادە دەرهێنراوەکان لە ڕووەکەکان و گیانەوەرەکان و کانزا سروشتییەکان.
وێنەی نوسخە گیاییەکەی قوڕئانی پیرۆز:

إرسال تعليق