Ads (728x90)

“تێری هێنری” دەنگە نەشازەکان بێدەنگ دەکات
هێڕشبەری بەناوبانگی فەڕەنسی یانەی “ڕید بۆلز”ـی ئەمریکی، “تێری هێنری” دەڵێت: بە توندی ڕقم لە جیاکاری ڕەگەزپەرستانەیە، بە تایبەت دژ بە ڕەشپێستەکان لە ئەوروپا، هەروەکو ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ جیاکاری لە دژی موسڵمانان دەربڕی.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “نیویۆرك پۆست”ـی ئەمریکی، “تێری هێنری” ڕوونیکردەوە، بە درێژایی ماوەی ژیانی پیشەگەری خۆی لە تۆپی پێ لە یاریگاکانی ئەوروپادا، چەشنی یاریزانانی دیکە، زۆری ئازار چەشتووە بە دەست ڕەفتارە ڕەگەزپەرستییەکانەوە.

“تێری هێنری” کە ئێستا لە تەمەنی 37 ساڵی دایە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەمیشە لە ئەوروپا خەڵك دەڵێن: “ئەو ڕەشپێستە لێرەیە، ئەوە موسڵمانە..!”، منیش بە توندی ڕقم لەوەیە و لە دژی دەجەنگم.

دەربارەی خراپترین ئەزموونی ڕەگەزپەرستی، کە بەسەریدا تێپەڕ بووبێت، “تێری هێنری” چیرۆکی ڕاهێنەری کۆچکردووی ئیسپانی “لویس ئەەاگۆنیس” دەگێڕێتەوە و بە نموونەوە باسی ئەوە دەکات، کاتێك دەڕۆیت بۆ جێبەجێکردنی لێدانێکی کۆڕنەر، گوێبیستی هاوارکردنەکان دەبیت: “ڕەشپێست، ڕەشپێستی مەیموون، لە ڕەچەلەکی مەیموونەکان.. لە هەندێك کاتدا، لە یاریگا هەمووان ئەوەیان دەوتەوە، بۆیە دەبوو پابەندبم بە هێمنی و لەسەرەخۆیی، نەدەبوو هێوری خۆم لەدەستبدەم”.

ئەو هەروەها دەڵێت، هەندێکجار تۆپی پێ هەموو بەربەستەکان دەشکێنێت، ئەو کاتەی منداڵ بووم خەونم بەوەوە دەبینی جامی جیهانی ببەمەوە، ، ئەوە بوو بە شێوەیەکی کتوپڕ جامی جیهانیم بەرز کردەوە..!، تا ئەوڕۆش باوەڕ بەو ڕاستییە ناکەم، چونکە هەست ناکەم ئاهەنگم گێڕاوە بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە مێژووییەوە.

إرسال تعليق