Ads (728x90)

“کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە سێکوچکەی هێڕشبردنی بەرشەلۆنە باشترە
درەوشانەوەی ئەستێرەی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بەردەوامە، دوای ئەوەی لە یاری دوێنێ شەو لە بەرامبەر یانەی ئەلمیریا، دوانەیەکی نوێی لەو وەرزەی خولی ئیسپانی “لیگا” تۆمار کرد.

“کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” دوو پاسی جوانی لە هەریەك لە “کەریم بنزیمە” و “دانی کارڤاخال” وەرگرت و دوو گۆڵی جوانی تۆمار کرد و پێگەی خۆی لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی “لیگا” بە 25 گۆڵ قایمتر کرد.

لە کۆی 55 گۆڵی یانەی ڕیال مەدرید لەو وەرزەی خولی ئیسپانی، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” توانیوویەتی 25 گۆڵ تۆمار بکات، بە ڕێژەی 45%ـی گۆڵەکانی یانەی شاهانە.

لەلایەکی دیکەوە، سێکوچکەی هێڕشبردنی یانەی بەرشەلۆنە “نێیمار، سوارێز، میسی” بە هەر سێکیان خاوەنی تەنیا 24 گۆڵن، کە “لیۆنێل میسی” خاوەنی 13 گۆڵە، “نێیمار”ـیش خاوەنی 11 گۆڵە، لە کاتێکدا تا ئێستا “لویس سوارێز” نەیتوانیووە تەنیا یەك گۆڵیش تۆمار بکات.

إرسال تعليق