لە یارییەکەی دوێنێ شەوی یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی سەلتافیگۆ، کە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ـی تایبەت بە یانەی شاهانە بەڕێوەچوو، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی هاتریكێکی نوێ لەو وەرزەی خولی ئیسپانی “لالیگا” تۆمار بکات.
ئەو یارییە، کە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چواردەیەمی خولی ئیسپانی “لالیگا”ـەوە بوو، یانەی قەڵای سپی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ یارییەکەی لە یانەی سەلتافیگۆ بردەوە.
ئەو سەرکەوتنەش زۆر گرنگ بوو، بە تایبەت پاش زنجیرە سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی یانەی شاهانە، کە بێجگە لە بردنەوە و بەدەستهێنانی تەواوی خاڵەکان، یانەی ڕیال مەدرید توانی ژمارەی پێوانەیی یانەی بەرشەلۆنە لە ژمارەی بردنەوە لەسەر یەکەکان لە هەموو پاڵەوانێتییەکان یەکسان بکاتەوە، کە 18 بردنەوەیە.
لایەنێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لەو یارییەدا، تۆمارکردنی ڕێکۆردێکی نوێ بوو لەلایەن “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـەوە، پاش ئەوەی هاتریکێکی نوێی تۆمار کرد و کۆی هاتریکەکانی بووە 23 هاتریك لە مێژووی خولی ئیسپانی “لالیگا”، کە هیچ یاریزانێك تا ئێستا نەیتوانیووە ئەوە بکات، هەروەها “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” کۆی گۆڵەکانی خۆی لەگەڵ یانەی شاهانە گەیاندە 201 گۆڵ لە 178 یاریدا.
شایەنی باسە، بە تۆمارکردنی بەو هاتریکە تازەیەی،“کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” پێگەی خۆی لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی “لالیگا” بەهێزتر و قایمتر کرد، کە ئێستا خاوەنی 23 گۆڵە، بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش ڕکابەرەکانییەوەیە.

إرسال تعليق