تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك هەڵسا بە فراوانکردنی تایبەتمەندی نوێی “باوترین بابەتەکان”، کە لە سەرەتای ئەمساڵ پێشکەشیکرد، تا ئامێرە هەڵگیراوەکانیش بگرێتەوە، چونکە پێشتر تەنها لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیۆتەر بەردەست بوو.
لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندییە بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووك لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیۆتەر و سیستەمی کارپێکردنی ئەندڕۆید لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بە گوێرەی کۆمپانیای فەیسبووك، بەمزووانە تایبەتمەندی نوێی “باوترین بابەتەکان” بۆ سیستەمی “ئای ئۆ ئێس”ـی تایبەت بە ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە سەرتاسەری جیهان دابین دەکرێت.
شایەنی باسە، فەیسبووك تایبەتمەندی نوێی “باوترین بابەتەکان”ـی بۆیە دابینکردووە، تا بەکارهێنەران ئەو بابەتانە بدۆزنەوە کە زۆرترین جار ئاڵوگۆڕی پێکراوە لە گفتوگۆ گشتییەکان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، بۆیە کۆمپانیاکە پەرۆشی ئەوەیە بەکارهێنەران بتوانن سوودی لێوەربگرن لە کاتی هاتوچۆکردنیان لە ڕێگە ئامێرەکانی مۆبایلەوە.

إرسال تعليق