ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی، هەواڵی موسڵمانبوونی ئەکتەری بەناوبانگی بەڕیتانی “لیام نیسۆن”ـی بڵاوکردەوە، کە دوای گوێبیستبوونی دەنگی بانگ لە کاتی گەشتێکی کارکردن بۆ وێنەگرتنی فیلمێك لە تورکیا هاتە باوەشی ئیسلام.
لە میانی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ “لیام نیسۆن”، ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە سەرنجی خوێنەران بۆ ئەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو بە قەناعەتی تەواوەوە بووەتە موسڵمان، لە سەرەتای موسڵمانبوونیشیدا ڕووبەڕووی سەختی بووەتەوە تا ڕادەی شێتبوون تایبەت بە ئەنجامدانی 5 نوێژ لە هەر ڕۆژێکدا، بەڵام ئەو ناخۆشییانەی تەنیا یەك هەفتەی نەخایاند، ئیدی لەسەر نوێژکردن ڕاهاتووە و بەلایەوە بووەتە چێژێکی ڕۆحی جوان.
“لیام نیسۆن” دەڵێت، پێش موسڵمانبوون شوێنکەوتووی ئایینی مەسیحی بووم و لەسەر مەزهەبی کاسۆلیکی بووم، بەڵام هەمیشە کتێبەکانم دەخوێندنەوە لەسەر بوونی خودا یان نەبوونی خودا، تا ئەوە پاڵیپێوەنام پرسیار لە خۆم بکەم: ئێمە چی دەکەین لەسەر ئەو ئەستێرەیەی پێی دەڵێن زەوی..؟!، ئەی ئامانج چییە لە بوونمان لەسەر زەوی..؟!.
ئەو درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت، ئەو پرسیارانە وایان لێکردم زۆر بیر بکەمەوە، تا وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا دۆزییەوە، هەر بۆیەش بە بوێرانەوە بڕیاری موسڵمانبوونمدا.
شایەنی باسە، “لیام نیسۆن” کاری نواندنی لە چەندین فیلمی دیار و خاوەن خەڵاتدا ئەنجامداوە، لە فیلمی “شیندلەر”ـیش وەکو باشترین ئەکتەری سەرەکی بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە، هەروەکو بۆ چەندین خەڵاتی تۆپی زێڕین پاڵێوراوە، کە لە پێش دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا دابەشدەکرێن.

إرسال تعليق