Ads (728x90)

بایرن میونخ پادشای خولی “بۆندسلیگا”ـی ئەڵمانیییە
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە چەندین دەستکەوتی گرنگەوە کۆتایی بە ساڵی 2014 هێنا، بەوەی توانی بە تێپەڕاندنی بەربەستی 40 خاڵ، لوتکەی خشتەی ڕیزبەندی پاڵەوانێتی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا” بگرێت و، بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش یانەی فۆلفسبۆرگی خاوەنی پلەی دووەم دێت.

پێگەی ڕەسمی یانەی بایرن میونخ نووسیوویەتی، یانەی باڤاری بە تەنیا لەو وەرزەدا (2014/2015) پێشەنگ نییە، بەڵکو پێشەنگی ڕیزبەندی هەموو یانەکانی “بۆندسلیگا”ـیە.

پێگەکە باسی ئەوەشی کردووە، کە یانەی بایرن میونخ 34 یاری لە “بۆندسلیگا” لە ساڵی 2014 کردووە و توانیووێتی 88 خاڵ کۆ بکاتەوە و ببێتە “پادشای بۆندسلیگا بەبێ ڕکابەر” لە ساڵی 2014.

هەروەکو یاریزانانی تیپەکەی ڕاهێنەری ئیسپانی “پیپ گواردیۆلا” توانیوویانە 91 گۆڵ تۆمار بکەن، لە کاتێکدا 18 جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنراوە، بەوەش جیاوازی گۆڵەکان لە بەرژەوەندی ئەوانە بە ڕێژەی 73 گۆڵ، ئەوەانەش هەموویان فاکتەری بەهێزکەر و جێگیرکەری دەروونی زۆر گرنگن، بە تایبەت لەسەر ئاستی ڕکابەری ئەوروپی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”.

إرسال تعليق