ئەگەر سوجدەت بۆ پەروەردگارەکەت برد،
بە نهێنی خواست و مەبەستی خۆتی پێ بڵێ،
چونکە ئەو بە هەموو نهێنی و شاراوەکان ئاگادارە،
تەنانەت وا مەکە ئەوەی تەنیشتیشت گوێی لێبێت،
چونکە خۆشەویستی نهێنی خۆی هەیە،
هەوڵیش بدە لە بەرەبەیانی زوودا پەیامەکەت بگەیەنیتە پەروەردگارەکەت،
کە مەرەکەبەکەی فرمێسك و کاغەزەکەی ڕوومەت و پۆستەکەشی قەبوڵکردن بێت.
إرسال تعليق