وشککردنەوەی جلوبەرگ لەناو ماڵ، کێشەی تەندروستی ترسناك بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات، کە کۆئەندامی بەرگریان لاوازە یان تەنگەنەفەسی توندیان هەیە.
چونکە دانانی جلوبەرگ لەسەر ئامێرەکانی گەرمکردنەوە، پێدەچێت ئاستەکانی تەڕی لەناو ماڵ بۆ ڕێژەی زیاتر لە 30% بەرز بکاتەوە، ئەوەش سەردەکێشێت بۆ دروستبوونی ژینگەیەکی گونجاو بۆ زیاتر بوونی بەکتریاکان.
لەوبارەیەوە، پڕۆفیسۆر “دەیڤید دیننگ” و تیمەکەی لە سەنتەری نیشتیمانی بۆ ڕشێنەرەکان لە شاری مانچستەر لە ئینگلتەڕا، هۆشداری دەدەن لە وشککردنەوەی جلوبەرگ لەناو ماڵ.
ئەو دکتۆرە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات، کە هەر پارچە جلوبەرگێك لیترێك یان دوو لیتر ئاو لەخۆدەگرێت، کە بەهۆی وشکردنەوەیان لەناو ژووردا بڵاو دەبێتەوە، زۆربەشمان کێشەی لاوازی کۆئەندامی بەرگریمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەڕووییەکان، کە لە کەشوهەوا تەڕەکاندا گەشە دەکەن، لەوانەشە بەرگری پێویستمان هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو حاڵەتە مەترسیدارە.
بۆیە ئەگەر لە دەرەوە ڕووبەری پێویست نەبوو بۆ وشککردنەوەی جلوبەرگ، وا باشترە ڕووبەرێکی باش لەناو ماڵ بەکاربهێنین کە هەوای تێدا بێت و بچێت و دوور بێت لە ژووری نووستن.
لە توێژینەوەیەکی پێشووشدا دەرکەوتبوو، کە مەدرەسەی ئەندازیاری لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندییەوە ئەنجامیداوە، زۆربەی ئەو ماڵانەی کێشەی تەڕیان هەیە، پەیوەندی بە وشککردنەوەی جلوبەرگەوە هەیە، بۆیە داوای لە ئەندازیارانی دروستکردنی خانوو کردووە، کە لە هەر خانووێکدا ڕووبەری تایبەت بە وشککردنەوەی جلوبەرگ تەرخان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

إرسال تعليق