لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەدات، کە موسڵمانانی بەڕیتانیا تووشی خراپترین جۆری جیاکاری لە دامەزراندن دەبنەوە، ئەوەش بە بەراورد بە کەمینە ئایینیەکانی دیکە، کە لە بەڕیتانیا دەژین، کە ئەوانەی دوایی بە کەمترین دەرفەت دەتوانن پۆستێکی کارگێڕی وەربگرن.
ڕۆژنامەی “تەلیگراف” باسی ئەوەیکردووە، کە موسڵمانە پیاوەکان لە بەڕیتانیا، ئەگەری دەستنەکەوتنی هیچ وەزیفەیەكیان بە ڕێژەی 76%ـیە، بە بەراورد پیاوانی مەسیحی سپیپێستی ئینگلیز، کە خاوەن هەمان لێهاتوویی و هەمان تەمەنیشیان هەیە، موسڵمانە ژنەکانیش لە بەڕیتانیا، ئەگەری دەستنەکەوتنی هیچ وەزیفەیەكیان بە ڕێژەی 65%ـیە، بە بەراورد هاوتا مەسیحییەکانیان.
توێژینەوەکە، کە بە پشتبەستن بە داتاکانی نیو ملیۆن کەس لەلایەن توێژەرانەوە ئامادەکراوە، ئاماژەیکردووە بەوەی، کە موسڵمانان ئەو کەمینە ئایینیەن، کە لەناو 14 کەمینەی ڕەگەزیی ـ ئایینی بەڕیتانیادا، کەمترین دەرفەتی بەدەستهێنانی وەزیفەیان هەیە.
لەو بارەیەوە، “نەبیل خەتتاب” مامۆستا لە زانکۆی “بریستۆن” و بەشداربوو لە لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: دۆخی خراپی کەمینەی موسڵمان لە بەڕیتانیا، دەگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجیان لە کەمترین پایە کۆمەڵایەتییەکان، کە ئەوەش لە ئەنجامی هەڵکشانی شەپۆڵی دژایەتیکردنیانەوە دروستبووە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: بەردەوامبوونی ئەو دۆخەی ئێستا، کاردانەوەی دوورمەودای دەبێت، کە کاریگەری لەسەر گونجانی پێکهاتەی فرە ڕەگەزیی لەناو بەڕیتانیا دروستدەکات، ئاماژە بەوەش دەدات کە دوورخستنەوەی موسڵمانان، ئەوانەی خاوەن لێهاتوویی بەرزن، ئارەزووی تێکەڵبوونیان لەناو کۆمەڵگای بەڕیتانیا لاوازتر دەکات.

إرسال تعليق