|| بایەخ بە بەیانی مەدە، چونکە تۆ نازانی ئەوڕۆ چیت بەسەر دێت..؟!
|| چەندە دڵڕەقین بەرامبەر هەڵەکانی خەڵك، چەندەش میهرەبانین بەرامبەر هەڵەکانی خۆمان..؟!
|| دەمانەوێت ڕاستی بە خەڵك بڵێین، بەڵام دەبێت یەکەمجار ڕاستی بە خۆمان بڵێین..؟!
|| زۆرن ئەوانەی باوەڕیان بە ڕاستی هەیە، بەڵام کەمن ئەوانەی ڕاستی دەڵێن..؟!
|| ئێمە ناخۆشییەکان دروست ناکەین، بەڵام ناخۆشییەکان ئێمە دروست دەکەن..؟!
|| ناتوانین چێژ لە بەختەوەری وەربگرین، تا کەسانی دیکەش بەختەوەر نەکەین..؟!
|| ئەگەر جارێك کەسێك فێڵی لێکردی، ئەو تاوانبارە، بەڵام ئەگەر دوو جار فێڵی لێکردی، تۆ غافڵ و بێئاگای..؟!
|| بەختەوەرترین دڵ ئەو دڵەیە، کە یەکەمجار بۆ خودا لێبدات، ئینجا بۆ کەسانی دیکە..؟!
|| نە هەژاری و نە دەوڵەمەندی، گەرەنتی نین بۆ بەختەوەری..؟!
|| ناتوانین بە خۆشەویستی عەقڵ بەدەستبێنین، ناشتوانین بە عەقڵ خۆشەویستی بکەین..؟!
إرسال تعليق