Ads (728x90)

مۆبایلەکەت 3 زانیاری نهێنی زۆر گرنگی تێدایە
لەناو هەموو مۆبایلێکدا چەندین تایبەتمەندیی گرنگ هەن، کە لەوانەیە خاوەنەکەشی پێیان نەزانێت، بەڵام 3 نهێنی زۆر گرنگ هەن، کە لە کاتی کتوپڕ پێویستمان پێدەبن و سوودیان لێوەردەگرین.

یەکەم/ لە کاتی لەناکاودا دەتوانی پەیوەندی بە ژمارە 112 بکەی، کە خزمەتگوزارییەکی گرنگە و لەناو هەموو مۆبایلێك و لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە، تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکە لە دەرەوەی بازنەی دابینکەری ئەسڵی خزمەتگوزاریی مۆبایلەکەشت بێت، چونکە لەو حاڵەتەدا مۆبایلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە دوای شەبەکەکانی مۆبایلی ئەو ناوچەیە دەگەڕێت، تەنانەت ئەگەر کیبۆردی مۆبایلەکەش (تەختەکلیل) داخراو بێت، دەتواندرێت داوای ئەو ژمارەیە بکرێت.

دووەم/ ئەگەر سویچی ئۆتۆمبێلت لەناو ئۆتۆمبیلەکەت لە بیر چوو و دەرگاکەشی داخرا بوو، پێویستە پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەیت کە سویچێکی یەدەگی هاوشێوەی ئەو سەیارەی هەبێت و داوای لێبکەی دوگمەی کردنەوەی دەرگا دابگرێت کە لەسەر سویچەکە هەیە، لەو کاتەش ئەو کەسە سویچەکە لەلای مۆبایلەکەی دابنێ، دەشبێت تۆ مۆبایلەکەت لە تەنیشت دەرگای داخراوی سەیارەکەت دابنێی، لەو حاڵەتەدا دەرگای سەیارەکەت دەکرێتەوە.

سێیەم/ نهێنی سێیەم ڕێگە دەگرێت لە دزەکان سوود لە مۆبایلە دزراوەکەت ببینن، ئەوەش بە ڕێگەی پەیوەندیکردن بەو مۆبایلە دەبێت بە دابینکەری شەبەکەی مۆبایل دەبێت و ژمارەی زنجیرەیی مۆبایلە دزراوەکەتیان دەدەیێ کە لە 15 ژمارە پێکهاتووە، بۆ زانین و تۆمارکردنی پێشوەختەی ژمارەی زنجیرەیی مۆبایلەکەشت، ئەو هەنگاوە جێبەجێ بکە: ئەو ژمارە و دوگمانە لەسەر کیبۆردی مۆبایلەکەت دابگرە (#06#*)، پاشان دوگمەی (OK) دابگرە، بۆیە هەر کاتێك دابینکەری شەبەکەی مۆبایل هەڵسا بە پووچەڵکردنەوە مۆبایلە دزراوەکەت، دزەکە ناتوانێت سوودی لێوەربگرێت، تەنانەت ئەگەر پارچەکانیشی بگۆڕێت.

إرسال تعليق