لە یەکێك لە بەهێزترین یارییە دۆستانەکان، کە ئەمشەو لەسەر یاریگای “دی فڕانس” لە “پاریس”ـی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا و هەڵبژاردەی ماتادۆری ئیسپانیا بەیەکگەیشتن.
لەو یارییەدا، کە هەردوو هەڵبژاردە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن، بە تایبەت فەڕەنسییەکان، کە ئاستێکی هونەری جوانیان پێشکەشکرد و زۆربەی کات لە هەردوو گێمەکە بە باشتر دەبینران و سوورتر بوون لەسەر بردنەوە، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بوو بۆ هەردوو هەڵبژاردەکە لە چوارچێوەی خۆئامادەکردنیان بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای داهاتوو، کە لە شەممەی داهاتووەوە ڕکابەرییەکانی مسۆگەرکردنی بلیتی بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتییە دەستپێدەکات، کە بڕیار وایە لە هاوینی 2016 لەسەر خاکی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا بە ئەنجامی (1-0) کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یارییەکەش لەلایەن یاریزانی لاوی فەڕەنسی “لویك ڕیمی”ـەوە لە گێمی دووەم و لە خولەکی (73)ـی یارییەکە تۆمارکرا، بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا جارێکی دیکە لە پاش مۆندیالی 2006ـی ئەڵمانیا توانی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بباتەوە، ئەوەش دوای زنجیرەك شکستی یەك لە دوای یەك، کە لەسەر دەستی ئیسپانەکان تووشی هات.

إرسال تعليق