گەنجەکە بە هاوڕێکانی وت: حەز دەکەم بە مەبەستی گەشتکردن و بەسەربردنی کاتانێکی خۆش، سەفەرێکی ئیتاڵیا بکەم، ئێوە ڕاتان چییە؟، وتیان: ئاگاداری خۆت بە، سەفەری ئیتاڵیا نەکەی!، کاتێكیش پرسیاری هۆکاری ئەو هۆشدارییەی لێکردن، وەڵامیان دایەوە: ئیتاڵیا وڵاتێکە پڕێتی لە دز و ڕێگر، ئەگەر تۆش دەتەوێت پارە و پوول و ناسنامە و پاسپۆرت و پەڕاوە ڕەسمییەکانت بفەوتێنی، فەرموو بڕۆ!.
گەنجەکە وتی: زۆریان باسی ئەو وڵاتە بۆ کردووم، بۆیە هەر دەبێت بچم، یەکێك لە هاوڕێکانی پێیوت: ئەگەر هەر سووریت لە سەفەرکردن بۆ ئیتاڵیا، ئاگادار بە نەڕۆیە ئەو ناوچەیەی وێستگەی شەمەندەفەری فڵانە کەسی لێیە (ناوی کەسێکی هێنا)، چونکە ئەو ناوچەیە جمەی دێت لە دز و جەردەکان!، گەنجەکە وتی: خەمت نەبێ، بە هیچ شێوەیەك ناچمە ئەو ناوچەیە.
گەنجەکە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت، زۆریش خۆی بە دوور دەگرت لە نزیکبوونەوە لەو ناوچەیەی هاوڕێکانی هۆشداریان پێدابوو، پاش ماوەیەك گەنجەکە پێویستی بە پارە دەبێت، بۆیە پەیوەندی بە ماڵەوەیان دەکات بە زووترین کات بڕە پارەیەکی بۆ حەواڵە بدەن، لە ماوەی چەند ڕۆژێك حەواڵەکە گەیشت، بەڵام ئەو شتەی زۆر بێزارکەر بوو ئەوە بوو، کە وەرگرتنی بڕە پارە حەواڵەکراوەکە لەوناوچەیە بوو کە هاوڕێکانی ئامۆژگاریان کردبوو لێی نزیك نەبێتەوە!.
بەڵام هەر دەبوو بچێت لەوێ وەریبگرێتەوە!، ئەگەر نەچێت پارەکە دەفەوتێت!، بۆیە بە ترسێکی زۆرەوە ڕۆیشتە ئەو ناوچەیە!، بڕە پارە حەواڵەکراوەکەی وەرگرتەوە و ڕۆیشت، لە ڕێگادا بۆ هەموو ئاراستەکان دەیڕوانی!، پاش چەند خولەکێك پیاوێك لە پشتییەوە ڕایدەکرد و لە دوورەوە هاواری دەکرد، گەنجەکە لە دڵی خۆیدا وتی: وا دیارە فێڵ و گیرفان بڕین و ڕووتکردنەوەکە دەستیپێکرد..!، بۆیە هەموو هێز و ئازایەتی و ئاگاهی خۆی کۆکردەوە و چەند هەنگاوێك گەڕایەوە دواوە بۆ ئەوەی ببینێت ئەو فێڵبازەی لە پشتی ڕادەکات و بەرەو ڕووی دێت چی لێ دەوێت؟!، بەڵام ئەوەی موفاجەئە بوو و گەنجەکەی شۆك کرد، پیاوەکە جزدانێکی بە دەستەوە بوو و پێیوت: بەڕێزم، ئەو جزدانەیە هی تۆیە، لەلای دوکانی میوەفرۆشەکە، کە تۆ لەوێ ڕاوەستا بووی، لە باخەڵت کەوتە خوارەوە، !!!.
ئەو وانە ڕاستەوخۆیەی لەو چیرۆکە فێری دەبین ئەوەیە، پێویستە زۆر هۆشیار و ئاگادار بین لە گشتاندنی ئەو حوکمانەی لەسەر کات و شوێن و کەسەکان دەریان دەکەین، ئەوەتا ناوچەی دز و ڕێگرەکان کەسانێکی لێ بوون لەوپەڕی دەستپاكی!، ویستی خوای گەورەش ئاوایە کە کاتێك دەچینە شارێك یان وڵاتێك یان هەر شوێنێکی دیکە، بە تەنیا چاك یان خراپی تێدا نییە، چونکە لەوانەیە کەسانی چاك و پاكمان بەرچاو بکەوێت، لەوانەشە کەسانی خراپ و دەتپیس ببینین، لە هەموو شوێنێك هەموو جۆرە کەسێکی لێیە، بەڵام هەر کەسە و هاوشێوەکانی خۆی تێدا دەبینێتەوە.

لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەڕ
إرسال تعليق