Ads (728x90)

خانمە پیرەکە دەستباڵایی خۆی لە دێربی کاڵچیۆدا نواند
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەستباڵایی خۆی لەسەر ئاستی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بەسەر تەواوی یانەکان دووپاتکردەوە، پاش ئەوەی دوێنێ شەو لە یاری دێربی “کاڵچیۆ”ـدا، لەسەر یاریگای “سانسیرۆ” بە سەرکەوتنێکی گرنگ گەڕایەوە بۆ تۆرینۆ.

لەو یارییەدا، کە خانمە پیرەکە بووە مێوانی یانەی ئەی سی میلان، هەر لە سەرەتاوە بە پلانی هێڕشبردن دەستیان پێکرد، لە کاتێکدا یاریزانانی ئەی سی میلان دەگەڕانەوە بۆ هێڵی بەرگری بە مەبەستی پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان لە گۆڵێکی پێشوەختە، لەولاشەوە بە پلانی پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی یانەی میوان دەبوونەوە.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و ڕووبەرەکانی یاریگا و لەدەستدانی چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردن بە درێژایی هەردوو گێمی یارییەکە، سەرەنجام لە ناوەڕاستی گێمی دووەمی یارییەکەدا، یانەی یۆڤانتۆس دەستباڵایی مەیدانی خۆی تەرجەمە کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵێكی جوان و بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگی یارییەکە و بردنەوەیەکی شایستە، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.

گۆڵەکەی یانەی خانمە پیرەکە لە خولەکی 70ـدا لەلایەن هێڕشبەری ئاستبەرزی ئەرژەنتینی “کارلۆس تێفێز”ـەوە تۆمارکرا، لەو کاتەی تۆپێکی جوانی لە هاوڕێکەی “پۆڵ پۆگبا” وەرگرت و بە لێهاتوویی و سەرکەوتووییەوە ئاراستەی گۆڵی کرد.

إرسال تعليق