پێگەی ئەلیکتڕۆنی “ئینتەرنێت لایف ستاتس”، کە تایبەتمەندە لە کاروبارەکانی ئینتەرنێت، ژمارەی پێگە ئەلیکتڕۆنییەکانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیهان ئاشکرا دەکات.
ژمارەی پێگەکان بەربەستی یەك ملیار پێگەی ئەلیکتڕۆنی تێپەڕاندووە، ژمارەکەش لە هەڵکشانی بەردەوامدایە.
پاش تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر دەستکردن بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، ئێستا تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر لە یەك ملیار و شەست ملیۆن پێگەی ئەلیکتڕۆنی لەخۆدەگرێت، ئەوەش بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوە لەلایەن پێگەکەوە “ئینتەرنێت لایف ستاتس”.
بیرۆکەی داهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن “تیم برنەرز لی”ـی بەڕیتانییەوە دانراوە، کە ئێستا تەمەنی 59 ساڵە، ئەو لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کە ئەندازیارێکی گەنج بوو لە تاقیگەی فیزیا لە سویسرا، بیرۆکەی داهێنانی ئینتەرنێتی لە مێشکدا گەڵاڵە دەبێت.
بیرۆکەکەی “تیم برنەرز لی” لەو کاتەدا دەستیپێکرد، کاتێك چەندین ئامێری کۆمپیۆتەری تایبەت بە خۆی بە یەکتر بەستەوە و لەو هەنگاوەیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەوەش یەکەم هەنگاوی ئەو داهێنانە گەورەیە بوو، کە ژیانی سەدان ملیۆن کەسی لە سەرتاسەری جیهان گۆڕی.
لە ڕۆژی 12/3/1989ـدا، “تیم برنەرز لی” پێشنیارێکی نووسراوی لەسەر ئەو بیرۆکەیەی (بیرۆکەی داهێنانی ئینتەرنێت) پێشکەشکرد، بۆیە ئەو مێژووە بە “ڕۆژی لەدایکبوونی ئینتەرنێت” دادەنرێت.
شایەنی باسە، مەزەندە دەکرێت لە ئێستادا نزیکەی 3 ملیار کەس لە هەموو دونیا ئینتەرنێت بەکاربهێنن، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش، گروپی گۆگڵ 3,1 ملیار کرداری گەڕانی لە ڕێگەی بزوێنەرەکەیەوە تۆمارکردووە، هەروەها 170 ملیار پۆستی ئەلیکتڕۆنیش ئاڵوگۆڕ کراوە.

إرسال تعليق