Ads (728x90)

گرنگترین سوودی وەرزی پایز بۆ تەندروستی مرۆڤ
خاچی سەوزی ئەڵمانی، گرنگی و بایەخی کەوتنەبەر تیشکی خۆر بۆ تەندروستی مرۆڤ بە شێوەی پێویست لە ماوەی هەردوو مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەم دووپات دەکاتەوە.

گرنگی و بایەخەکەش لە شەحن کردنەوەی بڕی هەڵگیراوی ڤیتامین Dـیدایە لە جەستەدا پێش ئەوەی وەرزی زستان بێت، کە تیشکی خۆر تێیدا کەمدەبێتەوە، زانراویشە تیشکی خۆر بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت، بە تایبەت تیشکەکانی سەروو وەنەوشەیی، بۆ یارمەتیدانی جەستە لە بەرهەمهێنانی بڕی پێویست لە ڤیتامین D.

بۆ ئەو مەبەستەش، خاچی سەوزی ئەڵمانی ئامۆژگاریمان دەکەن، کە ئەوانەی خاوەن پێستی کراوەن، ڕۆژانە لانیکەم بۆماوەی 10 بۆ 20 خولەك خۆیان بدەنە بەر خۆر، ئەوانەشی خاوەن پێستی تۆخن لانیکەم بۆ ماوەی 15 بۆ 25 خولەك خۆیان بدەنە بەر خۆر، چونکە بەو هۆیەوە جەستە دەتوانێت ڤیتامین D بۆ ماوەی چەندین مانگ لەناو شانە ماسوولکەییەکان و شانە چەورییەکان هەڵبگرێت.

ڕاستە دەتواندرێت لە ڕێگەی هەندێك خواردەمەنی وەکو ماسی دەوڵەمەند بە چەوری و زەردێنەی هێلکە، ڤیتامین D بۆ جەستە دابین بکرێت، بەڵام ئەوە ڕێژەیە تەنها 20%ـی پێویستی تەواوی جەستە بۆ ئەو ڤیتامینە پڕ دەکاتەوە.

خاچی سەوزی ئەڵمانی ڕوونی دەکاتەوە، ڤیتامین D کۆنتڕۆلی ئاستی کالسیۆم دەکات لە جەستە و، پارێزگاری دەکات لە تەندروستی ئێسکەکان، هەروەکو کاریگەری ئیجابیشی هەیە بۆ کۆئەندامی بەرگری لەش و هۆڕمۆنەکان و کرداری ڕاچەنین و باری دەروونی.

إرسال تعليق