Ads (728x90)

بۆچی خوای گەورە وەسفی پیاوی بەهەشتی نەکردووە بۆ ژنان؟
هەموومان دەزانین، کە خوای گەورە لە وەسفکردنی بەهەشتدا، باس لە چەندین نیعمەت و بەخشش دەکات، یەکێکیان حۆرییەکانە، کە خوای گەورە لە چەندین شوێندا بە مەبەستی هاندانی پیاوان بۆ چاکە و پەرستش و گوێڕایەڵبوون و ملکەچبوونی فەرمانەکانی، باسی حۆرییەکانیان بۆ دەکات و وەسفی شێوە و جوانییەکانیان دەکات، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە و پێویستی بە بەرچاوڕوونی هەیە، بۆچی خوای گەورە بە هەمان شێوە باسی لە پیاوانی بەهەشت نەکردووە بۆ ژنان؟!.

لە ڕاستیدا ئەو بابەتە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نەدراوە بە بەڵگەیەکی ڕوون لە چوارچێوەی ئاییندا، بەڵام زانایان پاساو بەوە دەهێننەوە، کە زمانی زاڵبوو لە گوتاری خوای گەورە بۆ مرۆڤەکان لە کاتی ناردنە خوارەوەی قوڕئانی پیرۆز، لەسەر بنەمای دواندنی پیاوان بووە (وێڕای ئەوەی گوتارەکە گشتگیر بووە و بۆ هەردوو ڕەگەزەکە بووە)، هەروەکو سیفەتی شەرم لە ژناندا وایکردوە، کە شتێکی گونجاو نەبێت، گوتارەکە بە هەمان شێواز ژنانیش بدوێنێت.

هەندێك لە دەقە ئایینی و مێژووییەکانیش باس لە هەندێك سیفەتی پیاوان دەکات بۆ ژنان، بۆ نموونە: جوانی پیاوی بەهەشت وەکو جوانی حەزرەتی یوسف پێغەمبەرە (سڵاوی خوای لەسەربێت)، بەهێزییەکەی وەکو بەهێزی حەزرەتی موسا پێغەمبەرە (سڵاوی خوای لەسەربێت)، داناییەکەی وەکو دانایی حەزرەتی ئیبراهیم پێغەمبەرە (سڵاوی خوای لەسەربێت)، تەمەنی وەکو تەمەنی حەزرەتی عیسا پێغەمبەرە (سڵاوی خوای لەسەربێت) کە 33 ساڵە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی بەهێز و بنەبڕ نییە ڕاستێتی ئەو دەقانە بسەلمێنێت، هەروەکو بەڵگەی بەهێز و بنەبڕیش نییە ڕیوایەتەکەیان ڕەت بکاتەوە، والله تعالی أعلم.

إرسال تعليق