لە یەکێك لە گرنگترین یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، لە یاری دێربی دۆستەکان “مێرسیساید”ـدا، یانەی لیڤەرپوول لەسەر یاریگای “ئانفێلد” میوانداری یانەی هاوشاری خۆی یانەی ئیڤەرتۆنى کرد.
یاری دێربی ئەو دوو یانەیە، یەکێکە لە خۆشترین و بەهێزترین یارییەکانی دێربی لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت، بۆیە لە هەموو شوێنێکی جیهان گرنگی پێدەدرێت، بەڵام جیاوازی یارییەکەی ئەوجارەیان لەوەدا بوو، کە ئەنجامەکانی هەردوو یانەکە لە خولی تۆپی پێی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” دڵخۆشکەر نین، بۆیە هەردوو یانە لە هەوڵی ئەوەدا بوون بە بردنەوە لەو یارییەدا، هەڵسانەوەیەکی بەهێز لە ڕکابەرییەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە بۆ هەردوولا جێگەی نائومێدی بوو.
یارییەکە تا کاتی یاسایی یارییەکە بۆ لیڤەرپوول یەکلایی بوو بووەوە، چونکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، کە لەلایەن “ستیڤن جێرارد”ـەوە لە خولەکی 65ـدا لە لێدانی تۆپێکی جێگیری زۆر جوان پێشکەوت، بەڵام ناوبژیوان سێ خولەکی وەکو کاتی زیادکراو ڕاگەیاند، بۆیە یانەی ئیڤەرتۆن توانی بە شووتێکی زۆر جوان و بەهێزی “فێل جاگیلکا”ـەوە گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات و گورزێکی کوشندە لە یانەی لیڤەرپوول بوەشێنێت، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوونی 1-1 کۆتاییهات.

إرسال تعليق