Ads (728x90)

یەکەم هاتریکی “دییگۆ کۆستا” لە پرێمەرلیگ
یانەی چێلسی ئینگلیزی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی لە خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، دوای بردنەوەیەکی گەورە لە یانەی سوانزی سیتی بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ، لەو یارییە ورووژێنەرەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای “ستامفۆرد برێدج” لە چوارچێوەی هەفتەی چوارەمی ڕکابەرییەکانی “پرێمەرلیگ” بەڕێوەچوو.

یانەی سوانزی سیتی لە خولەکی 11ـی یارییەکە بە گۆڵێك پێشکەوتن، کاتێك “جۆن تێری” بەرگریکاری یانەی چێلسی بە هەڵە گۆڵی لە تیپەکەی تۆمار کرد، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا بە یارییەکە ڕاگەیشتەوە و بە هاتریکی هێڕشبەرە ئاستبەرزەکەی “دییگۆ کۆستا” توانی سێ گۆڵی یەك لە دوای یەك لە خولەکەکانی 45 و 56 و 67 تۆمار بکات، لە خولەکی 81ـی یارییەکەشدا تازە یاریزانی شینپۆشەکانی لەندەن “لویك ڕیمی” گۆڵی چوارەمیان تۆمار کرد، دواتر یانەی مێوان لە خولەکی 81ـدا ئەنجامەکەیان بۆ دوو گۆڵ کەمکردەوە و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

بەو سەرکەوتنە گرنگەش، یانەی چێلسی توانی کۆی خاڵەکانی لە چوار یاریدا بگەیەنێتە 12 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” قایمتر بکات، هەروەها تا دێت هێڕشبەرە ئاستبەرزەکەیان “دییگۆ کۆستا” لە خۆگونجاندن لەگەڵ کەشوهەوای خولی ئینگلیزی سەرکەوتووتر دەبێت و ئێستاش بە تۆمار کردنی 7 گۆڵ لە 4 یاریدا، لە پێشەنگی گۆڵکارانی “پرێمەرلیگ” دێت.

إرسال تعليق