Ads (728x90)

تەماتەیەك کێشی چوار کیلۆگرامە!
جوتیارێکی ئەمریکی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد، پاش ئەوەی سەرکەوتوو لە چاندنی تەماتەیەك، کە کێشەکەی گەیشتە نزیکەی چوار کیلۆگرامە!.

ڕۆژنامەی “ستار تریبیون” باس لەوە دەکات، کە “دان ماکوی” لە شارۆچکەیەکی سەر بە ویلایەتی “مینیسۆتا”، توانیووێتی تەمارەیەك بچێنێت، کە کە کێشەکەی بە نزیکەی چوار کیلۆگرام خەمڵێندراوە.

ڕۆژنامەکە وتەی “دان ماکوی” گواستۆتەوە، کە دەڵێت: ئەو ژمارە پێوانەییە جیهانییەی بەدەستیهێناوە، لە کتێبی “گینیس” بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار دەکرێت، ئەگەر پێش هاتنی سەرەتای مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ، تەماتەیەك بە قەبارەی گەورەتر دەرنەکەوێت.

ئەو پیاوە بە دووریشی زانی لە هەموو جیهاندا تەماتەیەك هەبێت قەبارەکەی لەو تەماتەیە گەورەتر بێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە ژمارەی پێوانەیی پێشوو لە ویلایەتی “ئۆکلاهۆما” لە ساڵی 1986 تۆمار کرابوو، کە کێشی تەماتەکە سێ کیلۆگرام و نیو بووە.

ئەو باس لەوەش دەکات، کە تۆوی تەماتەکەی لە فەڕەنسا دەستکەوتووە، ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەو تۆوەی دەستیدەکەوێت، دەیبەخشێتە جووتیارەکانی دیکە، هەندێکی دیکەشی لە مەزاتکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت، کە داهاتەکەشی دەگەڕێنرێتەوە بۆ کۆمەڵەیەك، کە تایبەتە بە جووتیاران لە وڵاتانی کۆمنۆلس.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، کە ئەو تەماتەیە لە سێ دانە تەماتە دەچێت کە بە یەکترەوە لکا بن، ناوبراو بۆ جێگیرکردنیشی لە شوێنی خۆی، ناچار بووە گۆرەوی هاوسەرەکەی لە پێ بکات!.

إرسال تعليق