Ads (728x90)

جوانترین تاڤگەی ئاوی لە جیهان
بە پێچەوانەی ئەو سیاستە پڕ ململانێی و ناجێگیرەی تێیدا بەڕێوە دەچێت، بەڵام هەمیشە سروشتی وڵاتی لوبنان یەکێك لە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین ئەو ناوچانە لەخۆدەگرێت، کە وێنای سروشتی دەستکردی خوای پەروەردگار دەکات.

لەو بابەتەدا، تیشك دەخەینە سەر ناوچەیەکی دڵڕفێنی ئێکجار جوان، کە لەوانەیە شوێنێکی هاوشێوەی لە جیهاندا نەبێت، کاتێك سروشتی ئەو ناوچەیە پردێکی لەناو ئەشکەوتدا دروستکردووە و تاڤگەیەکی ئاوی تێدا تێدەپەڕێت.

تاڤگەکە ناوی “باتارا جرج”ـە، کە هەزاران ساڵ دەبێت لە ڕێی هاتنە خوارەوەی ئاوەوە دروستبووە، ئاوەکەش لە بەفری تواوەوە سەرچاوە دەگرێت.

ئاوەکە کە لە بەفرە تواوەکەوە لە شاخی لوبنانەوە دێتە خوارەوە و بەر بەردە قسڵیەکان دەکەوێت، کە ملیۆنان ساڵە لەو شوێنەدا هەن.

بەڵام ئەو شتە خراپەی لەو شوێنە سەرنجڕاکێشەدا هەیە، هانی گەشتیاران نادرێت لەسەر پردە سروشتییەکە بوەستن بۆ چێژوەرگرتن لە بینینی دیمەنەکانی تاڤگەکە، چونکە شوێنەکەی لووسە و لەوانەیە ببێتە هۆی خلیسکان، بەڵام سەردانکردنی ئەو شاکارە سەرنجڕاکێشەی سروشت لە ڕۆژێك لە ڕۆژەکاندا، گەشتێکی زۆر خۆش و تایبەت دەبێت.

شایەنی باسە وڵاتی لوبنان بە یەکێك لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان بە گشتی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت دەژمێردرێت، کە سەدان دیمەنی سروشتی دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، بەڵام دۆخی سیاسی ئاڵۆزی ئەوێ وایکردووە هەموو ئەو شاکارە سروشتییە دەگمەنانە بە دوور بن لە چاوی ئارەزوومەندانی سروشت و گەشت و سەفەر و سەیران.

وێنەی تاڤگە ئاوییەکە بە قەبارەی گەورە:



































إرسال تعليق