وێڕای ئەوەی لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ لایەنی تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام توێکڵەکەشی تایبەتمەندی گرنگی هەیە بۆ تەندروستیمان، کە لەو بابەتەماندا هەڵوەستە لەسەر چەند خاڵێکی پەیوەست بە سوودە تەندروستییەکانی توێکڵی لیمۆ دەکەین.
گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی توێکڵی لیمۆ:
یەکەم/ مادەی “بەکتین” کە لە توێکڵی لیمۆدایە، لەگەڵ کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش (LDL) یەکدەگرێت و، ڕێگە دەگرێت لە مژینی لەناو ڕیخۆڵەدا، ئەوەش تووشبوونی مرۆڤ بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە، دواتریش دڵ لە هەناسەنەدان دەپارێزێت.
دووەم/ هەروەها مادەی “بەکتین” لەگەڵ هەندێك ژەهرەکانی ناو جەستە یەکدەگرێت، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕزگاربوون لە (DETOXIFICATION).
سێیەم/ مادەی “بەکتین” بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵە دەمژێت، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی هەندێك لە حاڵەتەکانی سکچوون.
چوارەم/ مادەی “بەکتین” خێرایی مژینی مادەی “جلوکۆز” لە ڕیخۆڵەدا کەم دەکاتەوە، ئەوەش بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لەناو خوێندا لە دوای نان خواردن کەمدەکاتەوە.
پێنجەم/ مادەی “بەکتین” ترشی “جالاکتۆرۆنیك” لەخۆدەگرێت، کە ئەوەشیان لەگەڵ هەندێك جۆری خانە شێرپەنجەییەکان یەکدەگرێت، پاشانیش ڕێگری دەکات لە دروستبوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجییەکان لەناو جەستەدا.

إرسال تعليق