Ads (728x90)

بۆچی بەدبەختی ڕووی لە جیهانی ئیسلامی کردووە؟!
لە نوێترین لێکۆڵینەوە و ئاماری مەیدانیدا، هەریەك لە شارەکانی بەغدا و قاهیرە و دیمەشق و بەیروت، کە بە پایتەختی گرنگترین وڵاتانی جیهانی ئیسلامی دەژمێردرێن، لە پێشەنگی بەدبەختترین وڵاتانی جیهان دێن، لە کاتێکدا ئەو چوار شارە بەناوبانگەی جیهانی ئیسلامی، بە درێژایی مێژوو لە بوارە جیاوازەکانی ئایین و سیاسەت و بیر و فەلسەفە و هونەر و ئەدەب و داهێناندا، لە پێشەنگدا بوون!

پەیمانگای “گالۆب”ـی جیهانی بەناوبانگ بۆ لێکۆڵینەوە ئامارییەکان، لێکۆڵینەوەیەکی نوێی بۆ پێوانەکردنی نیشاندەری بەدبەختترین وڵاتانی جیهان ئەنجامداوە، کە تۆڕی هەواڵی “ABC”ـی ئەمریکی ناوەڕۆکەکەی گواستۆتەوە، بەڵام ئەنجامەکان تووشی شۆکمان دەکەن.

پێوانەکردنەکەی پەیمانگای “گالۆب” بە پشتبەستن بە پێوەرە وردەکان ئەنجامدراوە و 138 وڵاتی لە سەرتاسەری جیهان گرتووەتەوە، هەروەکو لە لێکۆڵینەوەکە پشت بە تاقیکردنەوەکانی پێوانەکردنی هەستە نەرێنییەکانی وەکو تووڕەبوون و شڵەژان و دڵەڕاوکێ و خەمباری و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی و ماندووبوون بەستراوە، بێجگە لە هەستە کارەساتبارەکان کە هاوڵاتیانی هەر وڵاتێك تووشی دەبن.

لێکۆڵینەوەکە لیستێکی بەناوی زیاتر لە 10 بەدبەختترین وڵات لە ساڵی ڕابردوودا 2013 بڵاوکردووەتەوە، کە پایتەختی گرنگترین چوار وڵاتی جیهانی ئیسلامی (عێڕاق، میسر، سوریا، لوبنان) لە پێشەنگدا دێن!.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، بۆچی بەدبەختی ڕووی لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی کردووە؟!، لە کاتێکدا مێژوو لە پشتیان دەوەستێت و خاوەنی ڕابردووێکی پڕشنگداری کەموێنەن؟!.

إرسال تعليق