لە یارییەکەی ئەمشەوی یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی ئێڵتش، کە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ـی تایبەت بە یانەی شاهانە بەڕێوەچوو، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی یەکەم سوپەر هاتریكی ئەو وەرزەی لە “لالیگا” و هەموو خولەکانی ئەوروپا تۆمار بکات.
ئەو یارییە، کە لە دەستپێکی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانی “لالیگا”ـەوە بوو، یانەی قەڵای سپی سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 5-1 گۆڵ یارییەکەی لە یانەی ئێڵتش بردەوە.
ئەو سەرکەوتنەش زۆر گرنگ بوو بۆ کەتیبەکەی “کارلۆ ئەنشیلۆتی”ـی ڕاهێنەر بۆ درێژەدان بە زنجیرە سەرکەوتنە یەك لە دوای یەکەکانی ئەومدواییەی هەڤاڵانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”.
لایەنێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لەو یارییەدا، تۆمارکردنی دووەم هاتریك و یەکەم سوپەر هاتریكی ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی “لالیگا” و هەموو خولەکانی ئەوروپا بوو، کە لەلایەن “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـەوە لە ماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا تۆمارکرا، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازەیە، ئەو هاتریکەش بووە 23ـەمین هاتریکی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەگەڵ یانەی شاهانە، گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن هاوڕێکەی “گاریس بەیڵ”ـەوە تۆمارکرا.
ماوەتەوە بڵێن “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی “لالیگا”ـی گرتووە.

إرسال تعليق