داهێنەری ئینتەرنێت “تیم بیرنەرز لی”، کە 25 ساڵ پێش ئێستا تۆڕی ئینتەرنێتی داهێنا، هۆشداری دەدات لە مەترسییەکی ڕاستەقینە لە داهاتوودا، کە ژیانی بەکارهێنەران ڕووبەڕووی هەڵوێستی خەتەرناك دەکاتەوە.
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەك لە ژێر ناونیشانی “Web We Want”، کە دوێنێ لە لەندەن گرێدرا، “تیم بیرنەرز لی” وتەیەکی گرنگی پێشکەشکرد و تێیدا ڕوونیکردەوە، کە ئازادی ئینتەرنێت هەڕەشەی لەسەرە، چونکە حکومەتەکان و کۆمپانیاکانی دابینکەری ئینتەرنێت، سەرچاوەی دروستبوونی ئەو هەڕەشەیەن.
لە درێژەی وتەکانیدا، “تیم بیرنەرز لی” ڕایگەیاند، پێویستە یاسایەکی نوێ و بەهێز دابنرێت، کە زامنی سەربەخۆیی ئینتەرنێت و پاراستنی تایبەتمەندیی بەکارهێنەران بێت، ناوبراو هەڵوەستەی کرد لە هەمبەر ئەوەی، کە ئەگەر حکومەتەکان کۆنترۆڵی پێگەکانی سەر ئینتەرنێت بکەن، بە تەئکید هەڵدەستن بە کۆنترۆڵکردنی ژیانی هەر هاوڵاتییەك، چونکە ئاگاداری هەر جووڵە و هەنگاوێکیان دەبن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.
“تیم بیرنەرز لی” ئەوەشی وت، کە مەترسییەکان سەبارەت بە تایبەتمەندیی و ئازادی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لەو کاتەدا زیاتر بوون، کە دەرکەوت حکومەتەکان چاودێری دەخەنە چالاکی بە کۆمەڵ لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، بە تایبەت دوای ئەو زانیارییە دزپێکراوانە، کە لەلایەن سیخوڕی پێشووی هەواڵگری ئەمریکی “ئیدوارد سندۆن” ئاشکرا کران و دەریانخست، وڵاتەکان سیخوڕی بەسەر هاوڵاتیانیانەوە دەکەن بەبێ جیاوازی، ئەوەش بە گوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی ئەمریکی “phys”.

إرسال تعليق