Ads (728x90)

قوفڵی زیرەك، نوێترین بەرهەمی تەکنەلۆژیا
دیزاینەران توانیان گەشە بە قوفڵێکی نوێ بدەن، کە بە ڕێگەی بلوتوسی مۆبایل کار دەکات و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات قوفڵەکانیان بکەنەوە بەبێ پشتبەستن بە کلیل.

ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامێکی تازە، کە لەسەر هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس کار دەکات.

قوفڵە تازەکە ناوی (Noke)ـەیە، تەنها لەو کاتانەش دەتواندرێت بەکاربهێنرێت کە مۆبایلەکەی لێ نزیك بێت، بەوەی قوفڵەکە بە شێوەی خودکار بەدوای مۆبایلەکەدا دەگەڕێت، لەگەڵ مۆبایلەکەش لە دووری چەند هەنگاوێکی کەم، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتەوە، بەبێ ئەوەی پێویستت بەوە هەبێت کاتی خۆت بە دوای گەڕان و دۆزینەوەی کلیل بە فیڕۆ بدەی، یان پێویستت بەوە هەبێت مۆبایلەکەت دابگیرسێنی.

هەروەکو دەتواندرێت چەندین مۆبایل وابەستی قوفڵەکە بکرێن، کێشەکەشی نزیکەی 227 گڕامە، بە شێوەیەکیش دروستکراوە کە دەتواندرێت بۆ دڵنیابوون لە پایسکل و دەرگاکانی باخچە و چەندین مەبەستی دیکە بەکاربهێنرێت، هەروەکو قوفڵەکە لە مادەکانی پۆڵا و بۆرون دروستکراوە، پاتریەکی بە تەمەنیشی بۆ دانراوە، کە دەتواندرێت بۆ ماوەی یەك ساڵ لەگەڵ بەکارهێنانی بەردەوام کار بکات، ئەگەریش شەحنی تەواو بوو دەتواندرێت بە دەست بەکاربهێنرێت لە ڕێگەی چەند دوگمەیەکەوە، کە بەکارهێنەر لەسەرەتای بەکارهێنانی قوفڵەکە بە شێوازێکی نهێنی ژمارەیان بۆ دادەنێت.

شایەنی باسە، کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەناوی (Fuz Designs)، کە بارەگاکەی لە ویلایەتی “یۆتا”ـیە، گەشەی بەو قوفڵە زیرەكە داوە، ئامانجیشی چارەسەرکردنی کێشەکانی کلیل و قوفڵە تەقلیدییەکان بووە.


إرسال تعليق