Ads (728x90)

هۆکاری بوونی جیاوازی لە درێژی پەنجەکانمان چییە؟!
دەستەکانمان پێنج پەنجە لەخۆدەگرن، کە جیاوازن لە شێوە و درێژی و بەکارهێنانیاندا، کە بە گوێرەی ئەو ڕیزبەندییە دەستپێدەکەن: پەنجەی گەورە (ئەسپێ کوژە)، پەنجەی شەهادەی نوێژ (شەهادە نوێژ)، پەنجەی درێژی دەست (دۆڵە درێژە)، پەنجەی تەنیشت پەنجەی بچووك (مامە لینچك)، پەنجەی بچووك (قولینچك).

زانراویشە کە پەنجەکان هۆکارن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی دەوروبەرمان، بەوەی شتیان پێ دەگرین، لە نووسیندا بەکاریان دێنین، وەرزشیان پێدەکەین، هەروەکو وەکو زمانی ئاماژە بۆ کەڕوڵاڵان بەکاریان دێنین.

پەنجەکانمان هەستیارییەکی زۆر بەرزیان تێدایە، کە جیاواز لە هەر شوێنێکی دیکەی پێستی مرۆڤ هەستیارترن، بۆ نموونە لە دەستلێدان و هەستکردن بە ڕادەی گەرمی شتەکان و تەڕێتی و تاد...، هەروەها لە گرتن و هەڵگرتنی شتەکانیشدا توانای زیاتریان تێدایە، بۆ نموونە کاتێك تۆپێکی تێنس بە بەری دەستەوە دەگریت، هەموو پەنجەکان یارمەتیدەرن لە داخستنی بەری دەست و گیرکردنی تەواوی تۆپەکە، لەو حاڵەتەشدا پەنجەکان وەکو بڵێی یەکسانن لە درێژیدا، بەڵام ئەگەر لە واقیعدا پەنجەکان یەکسان بوونایە لە درێژیدا، ئەوە ڕووینەدەدا و یارمەتیدەری بەری دەست نەدەبوون بۆ گیرکردنی تۆپەکە، بەڵکو گرفتیان دروست دەکرد لە گیرکردنەکەدا.

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی بۆچی درێژی پەنجەکانمان جیاوازن؟، زانایان باوەڕیان وایە، کە هۆکاری جیاوازی لە درێژی پەنجەکان، لەو کاتەدا دەستپێدەکات، کە مرۆڤ کۆرپەلەیە لە منداڵدانی دایکییدا، ئەوەش پەیوەستە بە بڕی هۆڕمۆنی نێرینەی “تستۆستیرۆن” کە پێیدەگات، بۆیە دەبینین پەنجەی گچکە (قولینچك) لە نێرینەکاندا کەمێك درێژترە لە پەنجەی شەهادەی نوێژ (شەهادە نوێژ)، لە کاتێکدا هەردوو پەنجەکە، پەنجەی گچکە (قولینچك) و پەنجەی شەهادەی نوێژ (شەهادە نوێژ) لە هەمان ئاستی درێژیدان لەلای مێییەکاندا.

إرسال تعليق