دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئەستونیا لە یارییەکەی دوێنێ شەودا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی “زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ”، بە تۆمارکردنی 51 گۆڵ بە درێژایی ماوەی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەکەی، بووە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید.
دوێنێ پێنجشەممە، هەردوو هەڵبژاردەی سوید و ئەستونیا لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2016 لە فەڕەنسا، لەسەر یاریگای “فرێندز ئەرینا” لە سوید بەیەکگەیشتن.
دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، “زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ” پەیامێکی ئاراستەی جەماوەرەکەی کرد، کە لەسەر درێسی ژێرەوەی نووسیبوو: “ئەنجاممدا، هەموو شتێك مومکینە”.
بەو نازناوە تازەیەشی، “زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ” ڕیکۆردی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید “سفین ڕیدیل”ـی شکاند، کە دوا گۆڵی خۆی لە کۆی 49 گۆڵەکەی، لە تۆڕی هەڵبژاردەی فینلەندا لە ساڵی 1932 تۆمارکرد.
جێگەی بیرهێنانەوەیە، کە لەوەتەی ساڵی 2001ـەوە، کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سویدەوە کردووە، “زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ” ڕاهاتووە لەسەر گۆڵ تۆمارکردن، گۆڵەکانیشی سەرنجڕاکێش و جوانن و لە یادەوەری هەوادارانی تۆپی پێی جیهانی دەمێننەوە.

إرسال تعليق