لەسەر گەورەیی وشەی (لا إله إلّا الله) چەندین فەرموودەی پێغەمبەر (دخ) هەن، کە دەریدەخەن ئەو وشەیە چاکەی زۆری تێدایە، هەر کەسێك بیڵێت و کار بە ناوەڕۆکەکەی بکات، لە ژێر سایەی ڕەحمەتی خوای کردگاردا دەبێت و لە دەردەسەرییەکانی دونیا و دواڕۆژ پارێزراو دەبێت، ئەوە وێڕای ئەوەی ئاسوودەیی و ئۆخژنی ڕاستەقینەی بۆ دەستەبەر دەکات.
بەڵام لەو بابەتەماندا، دەمانەوێت هەڵوەستە لەسەر چەند نهێنییەکی گرنگی وشەی (لا إله إلّا الله) بکەین، کە خۆی لە خۆیدا بایەخ و گەورەییەکەی لەلای موسڵمانان زیاتر دەکات و بە پەرۆشی زیاترەوە هەڵوەستەی لە ئاستدا دەکەن، کە لەو چەند خاڵەدا نهێنییەکان دەخەینەڕوو:
یەکەم/ هەموو پیتەکانی وشەی (لا إله إلّا الله) لە دڵەوە دەردەچن، بەوەی ئەگەر کەسێك ئەو وشەیە بڵێت، پێویستە لەسەری لە ناخەوە دەریبهێنێت، کە دڵە، بەوەی لە دەرهێنانی پیتەکان پێویستی بە جووڵاندنی لێوەکانیش نابێت!.
دووەم/ هیچ کام لە پیتەکانی وشەی (لا إله إلّا الله) خاڵدار نین (خاڵیان لەسەر یان لە ژێردا نیە)، ئەوەش ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ ڕووتبوونەوە لە هەر پەرستراوێکی غەیری زاتی تەعالا.
سێیەم/ ڕستەی (لا إله إلّا الله محمد رسول الله) لە حەوت وشە پێکهاتووە، ژمارەی دەرگاکانی دۆزەخیش حەوت دەرگایە، هەر وشەیەکیش لە وشەکانی یەکتاپەرستی دەرگایەك لە دەرگاکانی دۆزەخ لە بەردەم ئەو کەسەی دەیڵێت دادەخات.
چوارەم/ وتنی ڕستەی (لا إله إلّا الله محمد رسول الله) پێویستی بە ماندووبوون نییە، تەنانەت پێویستت بەوەش نییە لێوەکانت بجووڵێنیت!، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە وتنیدا کەمتەرخەمین.
ئایا خێر و پاداشتی وتنی وشەی (لا إله إلّا الله)؟!
خێر و پاداشتی وتنی وشەی (لا إله إلّا الله)سنووری نییە، چونکە بنچینەی هەموو کارێکی چاکەیە لە ئیسلامدا، کە وابێ کێ دەتوانێت ڕێژە و ڕادەکەی دیاری بکات؟!، بێگومان خوای تەعالا هەر خۆی بە تەنیا دەزانێت خێر و پاداشتەکەی چەندە، لەگەڵ ئەو ڕاستییەش خەڵکانێکی زۆر بێئاگان لەو هەقیقەتەدا، بۆیە با بە هەموو بارێك و بە هەموو جۆرێك زیاتر و زیاتر ئەو وشەیە بڵێینەوە.

إرسال تعليق