لە یارییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی دیبۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا، کە لەسەر یاریگای “ڕیازۆر”ـی تایبەت بە یانەی لاکەڕۆنیا بەڕێوەچوو، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی یەکەم هاتریكی ئەو وەرزەی “لالیگا” تۆمار بکات.
ئەو یارییە، کە لە دەستپێکی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانی “لالیگا”ـەوە بوو، یانەی قەڵای سپی سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 8-2 گۆڵ یارییەکەی لە یانەی خاوەن یاریگای بردەوە.
ئەو سەرکەوتنەش زۆر گرنگ بوو لە پاش سەرکەوتنە گەورەکەی ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو لە بەرامبەر یانەی بازلی سویسڕی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستیهێنا بوو.
لە هەردوو یارییەکەی هەفتەی دووەم و سێیەمی “لالیگا”، یانەی ڕیال مەدرید تووشی دۆڕان هات، بۆیە ئەو دوو سەرکەوتنە لە ڕووی دەروونی و خۆڕێکخستنەوە و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێچکەی بردنەوەکان کاریگەری زۆر گەورەی دەبێت.
لایەنێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لەو یارییەدا، تۆمارکردنی یەکەم هاتریكی ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی “لالیگا” بوو، کە لەلایەن “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـەوە تۆمارکرا، ئەو هاتریکەش بووە 22ـەمین هاتریکی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەگەڵ یانەی شاهانە، گۆڵەکانی دیکەش لەلایەن هاوڕێکانی “گاریس بەیڵ” 2 گۆڵ و “شیشاریتۆ” 2 گۆڵ و “جیمیس ڕۆدریگز” 1 گۆڵ تۆمارکران.

إرسال تعليق