ڕۆژنامەی “تەلیگراف” گفتوگۆیەکی پێشووی خاوەنی کۆمپانیای “ئەپڵ”ـی ئەمریکی بڵاوکردەوە، کە پێش مردنی لەگەڵی سازکرد بوو، تێیدا “ستیڤ جۆبز” نیگەرانی خۆی دەربڕیووە لەمەڕ شوێنەوار و کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆبایلە هۆشمەندە سەردەمییەکان لەسەر منداڵەکانی.
لەو گفتوگۆیەدا، “ستیڤ جۆبز” باسی لەوە کردووە، کە ڕێگە بە منداڵەکانی نادات ماوەیەکی زۆر کاتەکانیان لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان بەسەر ببەن، دووپاتیشی لەوە کردۆتەوە، کە کچەکەی ئامێری ئایپادی نییە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی “تەلیگراف”، “ستیڤ جۆبز” خاوەنی کوڕێك و چوار کچە، کوڕەکە ناوی: “ڕید”ـە 23 ساڵ، کچەکانیش ناویان: “ئایرین” 19 ساڵ، “حەوا” 16 ساڵ، “لیزا و برینا”ـش تەمەنیان 36 ساڵە.
لە گفتوگۆیەکی دیکەشدا، کە پێش مردنی لەگەڵ ڕۆژنامەی “نیویۆرك تایمز” ئەنجامیداوە، پرسیارێك ئاراستەی “ستیڤ جۆبز” کراوە دەربارەی بەکارهێنانی ئامێرە هۆشمەندەکان لەلایەن منداڵەکانییەوە، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: “ئەوان ئەو ئامێرانەیان بەکارنەهێناوە تەنها لە چوارچێوەیەکی زۆر سنوورداردا نەبێت.
بەڵام “بیلتۆن”، ئەو ڕۆژنامەنووسەی گفتوگۆیەکەی لەگەڵ “ستیڤ جۆبز” ئەنجامداوە، پێیوابووە شێوەی دیواری خانووی “ستیڤ جۆبز” چەندین شاشەی گەورە لەخۆدەگرن، کە بە دەستلێدان کاردەکەن، خوانی نانخواردنەکەشیان لە iPad دروستکراوە.

إرسال تعليق