Ads (728x90)

سەیرترین قەیرانی هاتوچۆ لەسەر ئاستی جیهان!
قەیرانی هاتوچۆ، یان ئەوەی بە خنکانی هاتوچۆ دەناسرێت، بووەتە بەربەستێکی گەورە لە بەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیان و بە ئاسانی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، قەیرانەکەش تایبەت نییە بە شوێنێك، بەڵکو گشتگیرە و هەموو شارەکانی جیهانی گرتووەتەوە، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی لە قەبارەی قەیرانەکە لە شارێك بۆ شارێکی دیکە.

بەڵام ئەو قەیرانەی لە هاتوچۆی سەنگافورەدا هەیە، جیاواز و سەرنجڕاکێشە..!، بەوەی گرانبەهاترین قەیرانی هاتوچۆ لە یەکێك لە شەقامەکانی پایتەختەکەیدا تۆمار دەکرێت!.

سەنگافورە لە بەهێزترین وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا دەژمێردرێت لە ڕووی ئابوورییەوە، کە ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشکەوتنی لایەنی ئابووری لە زیادبووندایە، ئەوەش بەو پارچە ڤیدیۆیە دەسەلمێندرێت کە قەیرانی هاتوچۆی لە یەکێك لە شەقامەکانی پایتەختەکەیدا تێدا تۆمارکراوە، بەوەی هەموو ئۆتۆمبێلەکان لەو ساتەوەختەدا لە جۆری “لامبۆرگینی”ـن بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەش لە گرانبەهاترین جۆرەکانی ئۆتۆمبێلە لەسەر ئاستی جیهان.

ئەوەی بتواندرێت لەو پارچە ڤیدیۆیەدا گوێبیستی ببیت، نەڕە و گرمەی بزوێنەرەکانە کە ئاواز دەچڕن، وەکو بڵێی تیپێکی مۆزیکە و سەرنجی هەموو ئامادەبووانی ئەو شوێنە ڕادەکێشن، کاتێك هەر هەموویان ئەوەی لە دەستیانە وازی لێدێنن و چێژ لەو دیمەنە سەرنجڕاکێشە وەردەگرن، کە تەنیا یەك جار لە تەمەندا دەبینرێت.


إرسال تعليق