بە گوێرەی ڕیزبەندییەکی پزیشکی تازە، کە بە گەڕانەوە بۆ نوێترین ئامار ئامادەکراوە، ئاشکراکراوە، کە نەخۆشی “فشاری خوێن” لە ڕیزبەندی سێیەم دێت لە ڕووی پلەی بڵاوبوونەوەی لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها ئەو نەخۆشییە “فشاری خوێن” گچکەکانیش وەکو گەورەکان تووشی دەبن.
دوایین ئامارەکان ڕوونی دەکەنەوە، 90% تووشبووانی نەخۆشی “فشاری خوێن”، هۆکارێکی دیاریکراو لە تووشبوونیان بەو نەخۆشییە درێژخایەنە نازانن!، کە بە درێژایی ژیان لەگەڵیان دەبێت.
نەخۆشی “فشاری خوێن” یان وەکو پێی دەڵێن “بکوژە بێدەنگەکە”، بە بەربڵاوترین نەخۆشی سەردەم دادەنرێت، دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە خۆی دەبینێتەوە لە فاکتەرەکانی بۆماوەیی و ڕۆژانەیی و ژینگەیی، هەندێكجاریش ئەو نەخۆشییە لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشی دیکەوە پەیدا دەبێت.
هەندێكجاریش هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی “فشاری خوێن” نەزانراوە، ئازارەکانی ئەو نەخۆشییەش لە سەرەتای دەرکەوتنی لە جەستەی تووشبوودا دەستپێدەکات، هەر کەسێکیش تووشی ئەو نەخۆشییە بوو، دەکەوێتە بەردەم مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دیکەی وەکو لەکارکەوتنی گورچیلە و شەکرە و دڵ.
نەخۆشی “فشاری خوێن” بە هەردوو جۆرەکەیەوە (بەرزبوونەوە و دابەزین)، مرۆڤ دەخاتە بازنەی مەترسییەوە، سەرەڕای جیاوازی پلەی مەترسییەکە لە نێوان هەردوو جۆرەکەدا، بەوەی جۆری بەرزبوونەوەکە ترسناکترە.

إرسال تعليق