Ads (728x90)

بە چاوی کەم تەماشای هیچ مرۆڤێك مەکە
کوڕە گچکەکە چووە سەرتاشخانەیەك، سەرتاشەکە چرپاندیە گوێچکەی کەسێکی دیکە کە لەوێ بوو: “ئەوە گەمژەترین منداڵە لە جیهان، ئێستاش بۆت دەسەلمێنم”.

سەرتاشەکە دەرهەمێکی بە دەستێکەوە گرت، 25 فلسیشی بە دەستەکەی دیکەیەوە گرت، بانگی منداڵەکەی کرد و وتی کامەیانت دەوێ؟، منداڵەکەش 25 فلسەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت.

سەرتاشەکە وتی: “پێم نەوتی..!، ئەو کوڕە هەرگیز فێر نابێت، چونکە هەموو جارێك هەمان ئەو شتە دووبارە دەکاتەوە”، کاتێك کەسەکە لە سەرتاشخانەکە چووە دەرەوە، کوڕەکەی لە دوکانێکی ئایس کرێم بینی، سەرسوڕمانییەکەی پاڵی پێوەنا پرسیاری لێبکات: “بۆچی هەموو جارێك 25 فلسەکە هەڵدەگری و دەرهەمەکە هەڵناگری..؟”.

کوڕەکە وتی: “چونکە ئەو ڕۆژەی دەرهەمەکە هەڵدەگرم، یارییەکە کۆتایی دێت”.

هەندێكجار باوەڕت وایە کە هەندێك خەڵك هێندە ژیر و زیرەك نین تاوەکو شایستەی ڕێزلێنانی تۆ بن لە بەرامبەر هەقیقەتی ئەوەی دەیکەن، لە واقیعیشدا تۆ بە نەزانییەوە بە چاوێکی کەم تەماشایان دەکەی، بۆیە بە چاوی کەم تەماشای هیچ مرۆڤێك مەکە، هیچ کەسێکیش عەیبدار و ناشیرین و بێزراو مەکە.

إرسال تعليق