دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا بڕیاریاندا، سەرلەنوێ ڕێڕەوی “El Caminito del Rey” لە باشووری وڵات بکەنەوە، کە پۆڵێنکراو بە “مەترسیدارترین ڕێڕەو لەسەر ئاستی جیهان”، ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران.
پێشتر دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پێنج کەس لەسەر ڕێڕەوەکە و مردنیان لە هەردوو ساڵی 1999 و 2000، ئەو ڕێڕەوەیان داخستبوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی، حکومەتی ئیسپانی ملیۆنان یۆرۆ خەرج دەکات لە پێناو چاککردنەوەی ڕێڕەوەکە تا ببێتە جێگەی دڵنیایی و سەلامەتی گەشتیاران، چونکە ڕێڕەوەکە دەکەوێتە سەر بەرزی 330 پێی چوارگۆشە لەسەر ڕووباری “Guadalhorce”، ئەوەش وایکردووە هەڵکەوتەکەی زۆر مەترسیدار بێت.
پانی ڕێڕەوەکە دەگاتە تەنها 2,5 میل، شیشە ئاسنینەکانیشی پێش چاککردنەوە خراپ بوو بوون، بێجگە لەوەی کەلێنی زۆر لە نێوان بەردەکاندا هەبوون، بەڵام ئێستا لە دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردنەوەکە، کە چەندین مانگی خایاندووە، دڵنیایی و سەلامەتی ڕێڕەوەکە زیاتر بووە.
شایەنی باسە، مێژووی ڕێڕەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا، کە پێش ئەو مێژووە ڕێگای کرێکارانی وێستگەکانی کەهرۆئاوی نزیك لەو شوێنە بووە، بە گوێرەی ڕۆژنامە بەڕیتانییەکەش، حکومەتی ئیسپانی بڕیاریداوە پاش سەرلەنوێ کردنەوەی ڕێڕەوەکە بە ڕووی گەشتیاران لە دەستپێکی ساڵی نوێ 2015، باج بخاتە سەر ئەو کەسانەی دەچنە ڕێڕەوەکە، ئەوەش بۆ ئەوەی سنوور لە بەردەم ژمارەی گەشتیاران دابنێت و ڕێگە بگرێت لە دروستبوونی قەرەباڵغی.

إرسال تعليق