Ads (728x90)

ژنان پابەند بن بە پێوەرە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان
سەرۆکی هەرێمێكی ئیسپانی داوا لە ژنانی وڵاتەکەی دەکات، پێویستە خۆیان لەسەر پابەند بوون بە پێوەرە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان ڕابهێنن.

“فرانسوا دیولا ڕیفا” سەرۆکی هەرێمی “بەلەد ئەلوەلید”ـی ئیسپانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆیەکی ئیسپانی وتی: لەوە دەترسێم لەگەڵ ئافرەتێك لەسەر بەرزکەرەوە “مەسعەد” بوەستم، چونکە لەوانەیە جلەکانی بدڕێت و بە هاوارەوە لە بەرزکەرەوەکە بێتە دەرەوە و تۆمەتبارم بکا بەوەی دەستدرێژیم کردووەتە سەری.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە لەسەر ژنان زۆر ئاگاداری خۆیان بن، لەو کاتەی دەچنە هەر شوێنێك، دەشبێت کاتی چوونە دەرەوەیان بۆ هەر شوێنێك لەبەر چاو بگرن، ئەو وتی: لە کاتژمێر 6 بەیانی، پێویستە ژنان باش بیر بکەنەوە بۆ کوێ دەچن.

هەروەها ناوبراو ئەوەشی وت، هەندێك لە ژنان دەڵێن دەستدرێژیمان کراوەتە سەر، هێمای بۆ ئەوەشکرد، کە بوونی ژنان لە شوێنێکی داخراو، سەردەکێشێت بۆ ئەو ڕووداوە.

ئەو وتانەی “فرانسوا دیولا ڕیفا” بە دڵی هەندێك کەس نەبوون، بە تایبەت ئەوانەی داواکارن بۆ کرانەوەی زیاتر لە ژیانی ژنان.

لەسەر ئەو هەڵوێستەش، ڕەخنەی توند ئاراستەی ئەو سەرۆك هەرێمە کرا و داوایان لێکرد دەستلەکار بکێشێتەوە، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە دەستلەکار بکێشێتەوە، بەرگریشی لە خۆی کرد لە بەرامبەر ئەو هێڕشانەی دەکرێنە سەری، ئەو هێڕش و ڕەخنەگرتنانەش بە “قسەی ناڕەوا و جێی نیگەرانی” وەسف دەکات.

إرسال تعليق