Ads (728x90)

یاسایەكی تایبەت بە سەربڕینی مەروماڵات لەسەر شێوازی ئیسلامی لە لیتوانیا
پەرلەمانی لیتوانی ڕازیبوو لەسەر پێشنیاری حکومەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە دانانی یاسایەكی تایبەت بۆ سەربڕینی مەروماڵات لەسەر شێوازی ئیسلامی، ئەوەش ڕێگە بە یاسادانەران دەدات بە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی قەدەغەی هاوردەکردنی مەروماڵات لە بازاڕەکانی ڕوسیادا دروستبوو بوون.

لە ژێر ڕۆشنایی دەرکردنی ئەو یاسا تازەیەدا، جوتیارانی وڵاتی لیتوانیا دەتوانن گۆشت لە وڵاتانی ئیسلامییەوە هاوردە بکەن.

لە کاتی پەسندکردنی یاساکەدا، 57 پەرلەمانتار دەنگیاندا بۆ بەرژەوەندی یاساکە، 4 پەرلەمانتاریش ناڕازی بوون، 11 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

یەکێك لە پەرلەمانتارە پارێزگارەکانیش دەڵێت: سەربڕینی مەروماڵات لەسەر شێوازی ئیسلامی، کردارێکی مرۆڤانەترە.

لە ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی، سەربڕینی مەروماڵات لەسەر شێوازی ئیسلامی بە قەدەغەکراو دادەنرێت، لە ناویشیاندا دانیمارك و سوید و نەرویج.

لە 7ـی مانگی ئابی ڕابردووەوە،  ڕوسیا قەدەغەی خستووەتە سەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی گۆشت و سەوزەمەنی و میوەکان و بەرهەمە دەریاییەکان و شیر و بەرهەمە شیرییەکان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا و ئوستوراڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوەش وەکو پەرچەکردارێك لە بەرامبەر ئەو سزایانەی، کە ئەو وڵاتانە بەسەر ڕوسیادا سەپاندوویانن، پاش هەڵوێستی ئەمدواییەی ڕووسیا لە بەرامبەر قەیرانی ئۆکرانیا.

شایەنی ئاماژە بۆ کردنە، کە چەندین توێژینەوەی زانستی سەلماندوویانە، سەربڕینی مەروماڵات و پەلەوەر لەسەر شێوازی ئیسلامی
، باشترین ڕێگەیە بۆ دەستکەوتنی گۆشتێکی تەندروست.

إرسال تعليق